[دیمانه له‌گه‌ل حوسێن یه‌زدانپه‌نا، سكرتێری گشتیی یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان]
حوسێن یه‌زدانپه‌نا كه خوی به ئاڵاهه‌ڵگری ئاڵای كوردستان له‌دوای كۆماری كوردستان له ئێران‌دا ده‌زانێ، ڕقی خۆیشی له ئاڵای ئێران ناشارێته‌وه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: "ئێمه بڕیارمان داوه له هه‌ر جێگایه‌كدا توانا و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێ ئاڵای ئێران ده‌هێنینه‌خوارێ و ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌كه‌ین". ئه‌و له درێژه‌ی ئه‌م ده‌ربڕینه‌یدا ده‌ڵێ: "بۆیه ئه‌وه به‌شێكه له كاری ڕێكخستنه‌كانمان كه ئاڵای ئێران دابگرن و ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ن. ئاڵای ئێران له شوێنێكی دیكه ڕێزی هه‌یه بۆمان وه‌ك ئاڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام له‌سه‌ر خاكی كوردستان جگه له ئاڵای خۆمان، قه‌بووڵی هیچ ئاڵایه‌كی دیكه ناكه‌ین." ئه‌و كه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه ئایا له شوێنێكی دیكه‌ی خاریج له كوردستانیش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئاڵای ئێران ده‌ڵێ: "نا، ئێمه هێرش ناكه‌ینه‌وه سه‌ر ئاڵای ئێران له تاران یا شوێنه‌كانی دیكه، به‌ڵام كورد ئاڵای خۆی هه‌یه. ئێمه موخالیفی هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه‌ین له‌سه‌ر خاكی كوردستانی ئێران، چونكه ئه‌و ئاڵایه نمادی داگیركارییه."