هاتنی خوێندكاری كوردستانی ئێران و وه‌رگرتنیان له زانكۆكانی كوردستانی عێراق، كێشه و گرفته‌كانی ئه‌م خوێندكارانه له زانكۆكانی باشووری كوردستان، چاوه‌ڕوانی و گله‌یی و داواكانیان له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، شێوه‌ی وه‌رگرتنیان له زانكۆكان و وه‌رگرتنیان له ناوه‌نده‌كانی كاردا و كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت به خوێندكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له زانكۆكانی باشووری كوردستان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هێمن سه‌ییدی، مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر و زانكۆی كۆیه له كوردستانی عێراق، ده‌هێنینه‌به‌ر باس.

هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو سه‌رده‌می چه‌وسانه‌وه و نه‌هامه‌تییه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی كورده. له‌م ده‌ورانه‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئێستا كه كێشه‌ی كورد به ڕێژه نێونه‌ته‌وه‌یی بووه و له كۆشكی سپی و باكینگهام فه‌رشی سوور له‌ژێر پێی ڕێبه‌رانی كورد ڕاده‌خرێ، هاواری مه‌زڵومییه‌تی گه‌لی كورد له هیچ شوێنێكی ئه‌م جیهانه نه‌ده‌بیسترا، ڕێك له‌م زه‌مانه تاریكه‌دا و له بێده‌نگی ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵات ته‌نیا ده‌نگی زوڵاڵی خاتو‌و دانیه‌ل میتران و بونیادی فرانس لیبرتێ بوو كه هاواری لایه‌نگری له گه‌لی كوردی به‌رزكردبۆوه و به قسه و به كرده‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵده‌هێنا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌می به‌جیهانیبووندا ئه‌م ده‌نگه ناسراوه به شێوه‌یه‌كی هه‌ستپێكراو بێده‌نگه. ڕه‌نگه دوایین هه‌ڵوێستگرتنی خاتو‌و دانیه‌ل میتران له‌مه‌ڕ كێشه‌ی كورد نامه به ناوبانگه‌كه‌ی بۆ ڕێبه‌رانی كوردی عێراق به‌ر له هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌م وه‌ڵاته و ڕه‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌ڵاته‌دا بێ. له‌م دیمانه‌یه‌دا تێكۆشاوم چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت به پرسی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه بهێنمه‌گۆڕێ. به‌ڵام پێش خوێندنه‌وه جێگای خۆیه‌تی سپاسی ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده بكه‌م بۆ هاوكاریكردنی له‌مه‌ر ئاسانكاریكردن بۆ پێكهێنانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه.