[دیمانه له‌گه‌ڵ حاجی محه‌ممه‌د كه‌ریمیان، نوێنه‌ری شاره‌كانی پیرانشار و سه‌رده‌شت له شورای ئیسلامی دا]
كوتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژ نوێنه‌ری هه‌ردوو شاری پیرانشار و سه‌رده‌شت له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی‌دا باسێكی ئاگرینی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژیانی كورده‌كان پێشكه‌ش كرد كه به‌دوایدا تووڕه‌بوونی سه‌رۆكی پارلمانی لێكه‌وته‌وه و چه‌ند ڕۆژ دواتریش كه‌وته‌به‌ر غه‌زه‌بی سایتی بازتاب. ئه‌م قسانه‌ی ناوبراویش له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی كوردستانیشدا ڕای جیاوازی لێكه‌وته‌وه. بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م قسانه‌ی محه‌ممه‌د كه‌ریمیان له پێوه‌ندییه‌كدا كۆمه‌ڵێك پرسیارم له‌گه‌ڵیدا هێنایه‌گۆرێ كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاده‌كێشم:

ده‌مویست ئه‌م نووسینه ته‌رخان بكه‌م بۆ ئه‌و فیلمه‌ی له‌سه‌ر ژیانی شێركو بێكه‌س به‌رهه‌مهاتبوو كه به بینینی به‌زه‌ییم به شیركۆدا هات؛ ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌دا بانگه‌وازی ئه‌م دوایانه‌ی تاقه كوڕی قازی محه‌ممه‌دیش بۆم سه‌رنجڕاكێش بوو! به‌ڵام داخستنی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق له‌م هه‌فته‌یه‌دا و دوای ئه‌م دوو ڕووداوه بۆم بوو به گرنگترین له هه‌موویان.
ئه‌ده‌بیاتی تاراوگه چییه، به چ ئه‌ده‌بیاتێك ده‌گوترێ ئه‌ده‌بیاتی تاراوگه، جیاوازی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی ناتاراوگه له‌چیدایه؟ ئه‌ده‌بیاتی تاراوگه‌ی كوردی كامانه‌ن و هه‌ڵگری چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كن، ئه‌مانه و كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بیاتی تاراوگه له‌گه‌ل هاشمی ئه‌حمه‌دزاده.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران كارنامه‌یه‌كی بیست و حه‌وت ساڵه‌ی له موزاییكی سیاسیی كوردستانی ئێران‌دا هه‌یه. ئه‌م ڕێكخراوه كه ئێستا باره‌گای سه‌ره‌كییان له شارۆچكه‌ی توپزاوه، هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان جاده‌ی سه‌ره‌كیی موسڵ و هه‌ولێر له عێراق، له‌م دوایانه‌دا تازه‌ترین كۆنگره‌ی خوی به‌ست و كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕی له خۆیدا پێكهێنا. دوو چه‌مكی "نه‌ته‌وایه‌تی" و "ئیسلامی" كه بناغه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یان پێكهێنابوو، له ڕوخساری سازمان سڕایه‌وه. بابه‌شێخ حوسێنی، سكرتێری ئه‌م ڕێكخراوه، سه‌باره‌ت به هۆكاری لابردنی دوو چه‌مكی ئاماژه‌پێكراو له‌سه‌ر ناوی سازمانی خه‌بات ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی كه ئێمه ناوی «سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامیی كوردستانی ئێران»مان گۆڕیوه و كورتمان كردۆته‌وه به «سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران» مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه ئێمه ده‌ستبه‌رداری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی بووبێتین، به‌ڵام گۆڕانی ئه‌و ناوه هێندێك هۆی هه‌بووه."
جه‌لیل ئازادیخواه، سه‌رنووسه‌ری حه‌وتوونامه‌ی داخراوی "ئاسۆ" له كوردستانی ئێران و ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌وتوونامه‌ی "ئاویه‌ر" له شاری سنه و چالاكی بواری ڕۆژنامه‌وانی، وێڕای خستنه‌ڕووی ئه‌م ڕاستییه كه حه‌وتوونامه‌ی "ئاسۆ" ته‌نیا به ته‌له‌فونێك له دادگای سنه‌وه ڕاوه‌ستاوه، گوتی: "تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی ڕه‌سمی نامه‌ی ڕاگرتنی حه‌وتوونامه‌ی ئاسۆی به ئێمه نه‌داوه." ئه‌و كه له ڕۆژانی داهاتوودا وه‌ك سه‌رنووسه‌ری "ئاسۆ"به تۆمه‌تی "تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" دادگایی ده‌كرێته‌وه، له‌م دیمانه‌یه‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی پێوه‌ندیداری به بارودۆخی كاری ڕۆژنامه‌وانی له كوردستانی ئێرانی دایه‌وه كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاده‌كێشم.