د. سه‌لاحه‌دین خه‌دیو ڕۆژنامه‌نووسی پڕكار و ڕه‌خنه‌گری سیاسی، له دیدارێكی تایبه‌تدا حیزبه كوردییه‌كانی ئێران به ئه‌حزابی پاسیڤ ناوده‌با و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌خنه‌ی توند له "كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال" ده‌گرێ و به "كاریكاتۆر" ده‌یشوبهێنێ. ئه‌و ده‌ڵێ: "ئه‌م كۆنگره‌یه ته‌عبیر له هاتنه‌خواری ئاستی هاوكێشه سیاسییه‌كانی نێو ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه ده‌كا" و له هه‌مان كاتدا ده‌ڵێ: "ئێمه زۆر جار باس له به‌جیهانیبوونی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ین كه‌چی به‌داخه‌وه ئێستا 'به‌ئێرانیش' نه‌بووه". ئه‌و كه ئێستا نیشته‌جێی شاری مه‌هاباده، له‌م دیداره‌دا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كورده‌كان له ئێران، وه‌زعی ڕێفۆرمخوازان و "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد" و "به‌ره‌ی كوردستانی" و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی سیاسی پێوه‌ندیدار به كورده‌كانی ئێران كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاده‌كێشم.



خه‌لكی كورد‌و جوگرافیای كوردستان له‌م ده‌ستوره، پێوندیی ئه‌م ده‌ستوره به ده‌ستوری عێراق‌و خاله لێكچوو‌و نالێكچووه‌كانی‌و داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه له ژێر رێنوێنییه‌كانی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رئه‌نجام چاوه‌روانی كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و گله‌یی گازنده‌ی له‌م ده‌ستوره‌و زۆر تێ بینی‌و بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به ده‌ستوری هه‌رێم له مێزگیردێكی تایبه‌تی رۆژنامه‌ی ئاسۆ له گه‌ل به‌رێزان:
سازدانی دیمانه: خالید محه‌ممه‌دزاده
كوردستانی ئێران له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی 11ی حزبه‌كه‌ی تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌كه‌یان‌و له هه‌مان كات دا نایشارێته‌وه كه زۆر له ماده‌كانی پێڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه ده‌بێ گۆڕانی تێدا بكرێ، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێ: "ئه‌م گۆڕانه‌ش نابێ ببێ به هۆیه‌ك بۆ دووبه‌ره‌كی سازكردن له‌ناو كۆمه‌ڵه".
پێوه‌ندیی‌و چاره‌نووسی رێكخراوی كۆمه‌له به‌م حیزبه‌و زۆر مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیی دار به حیزبی كمونیست‌و كۆمه‌له له دانیشتنێكی رۆژنامه‌وانی له گه‌ل ئیبراهیمی عه‌لیزاده ده‌بیری یه‌كه‌می رێكخراوی كوردستانی حیزبی كمونیستی ئێران(كۆمه‌له)و ئه‌ندامی كومیته‌ی ئیجرایی حیزبی كمونیستی ئێران
یخاری یه‌كیه‌تی نوسه‌رانی عه‌ره‌ب له دیمه‌شق پێته‌ختی سووریه‌یه. ئه‌و كه ئێستا نیشته‌جێی شاری تارانه باس له‌و ناعه‌داله‌تییانه ده‌كا كه رۆژانه رووبه‌رووی عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی ئێران ده‌بیته‌وه‌و هه‌روه‌ها باس له‌و ساختار‌و كه‌لتور‌و یاسا كێشه‌خولقێنانه ده‌كا كه وه‌ك كوسپێك له به‌رده‌م گه‌لانی غه‌یره فارس له ئێران بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانیان بوونی هه‌یه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌و دیمانه‌یه بوو كه له نێوان من‌و به‌رێز عه‌زیزی پێك هات كه سه‌رنج تان بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌كێشم:
گوڤاری ژنان: مامۆستا، بۆ ژنان له حیزبی دێموكرات و به‌تایبه‌ت له ڕێبه‌ریی ئه‌م حیزبه‌دا ڕۆڵی به‌رچاویان نه‌بووه؟ حیزبی ئێوه بۆ تێكۆشانی ژنان و ڕۆڵی ئه‌وان له ڕێبه‌رییدا چی له به‌رنامه‌یدایه؟
به‌دوای دووكه‌رتبوونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕۆژی 13ی دیسامبر كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده، كه‌سایه‌تیی دیاری ئه‌م حیزبه، له شاری هه‌ولێر پێكهات. ناوبراو به‌دوای پێشكه‌شكردنی باسێك له‌سه‌ر ئه‌و دووكه‌رتبوونه‌ی حیزبی دێموكرات، وه‌ڵامی پرسیاری كۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه‌نووسانی به‌شداری ئه‌و كونفرانسه دایه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌خرێته‌ڕوو ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامانه‌یه كه له نێوان ڕۆژنامه‌نووسان و حه‌سه‌نزاده‌دا هاتوونه‌ته‌گۆرێ.
ئاسۆ ساڵح، خوێندكاری زانكۆی كوردستان له شاری سنه و چالاكڤانی بواری خوێندكاری له ڕۆژانی ڕابردوودا و بۆ جاری دووه‌م له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆی كوردستانه‌وه حوكمی نیوه‌ساڵێك دابڕان له خوێندن به تاوانی قسه‌كردن دژ به كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ریدا سه‌پا و ئه‌م حوكمه له نامه‌یه‌كدا ته‌حویلی ناوبراو درا، هه‌رچه‌ند خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ "من قه‌ت ئه‌و حوكمه قبووڵ ناكه‌م و دژی ڕاده‌وه‌ستم"، له هه‌مان كاتدا نوێنه‌ری خامنه‌یی له زانكۆی ناوبراو به ده‌ستتێدابوونی له‌و حوكمه‌دا تاوانبار ده‌كا. ئاسۆ ساڵح كه لێپرسراوی ناوه‌ندی كه‌لتوری و توێژینه‌وه‌ی "هه‌ژان"ـه و هاوكات به‌رپرسی گۆڤاری "ده‌نگ"ـه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی ڕه‌د ده‌كاته‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نوێنه‌ری خامنه‌یی له زانكۆی كوردستان له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئاسۆ ساڵح له‌مه‌ڕ ده‌ستتێدابوونی له به‌رانبه‌ر ئه‌و حوكمه‌ی كه به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاوه له نامه‌یه‌كدا بێلایه‌نی خۆی ڕاگه‌یاندووه. هه‌رچه‌ند ئاسۆ ساڵح بۆ جارێكی دیكه "نوێنه‌رایه‌تی ڕێبه‌ری" له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ خوی‌دا تاوانبار ده‌كا.
گورانیبێژ عه‌زیز وه‌یسی كه كوردستانی عێراق به باشترین شوێن ناوده‌با بۆ كاروباری هونه‌ریی خوی و زۆر ناڕازییه له فه‌زای كاركردنی هونه‌ری له كوردستانی ئێران‌دا، له‌م دوایانه‌دا بۆ ئه‌نجامدانی دواكلیپی خۆی ڕووی كردبووه شاری سلێمانی و له دوانێوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رمی ئه‌م شاره و له هوتێل ئاشتی‌ی سلێمانی به چه‌ند پرسیارێك دواندمان و به‌م پرسیاره گفتوگۆكه‌مان ده‌ستپێكرد:















