| ساڵح سووزه‌نی: "ره‌وتی مێژوو به قازانجی نوێخوازان و نوێترخوازانه" |
|
سازدانى دیمانه: خالید محه‌ممه‌دزاده |
|
|
خالید محه‌مه‌دزاده |
رایا ئالا لیپاستی:له ئۆرووپا ئه‌گه‌ر خاریجیه‌ك هه‌بێ، ده‌نگی راسیزم به‌رز ده‌بێته‌وه
خالید محه‌ممه‌دزاده
كێشه‌ی په‌نابه‌ران له ولاتی فینلاند، ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له‌و ولاتانه به نیسبه‌ت په‌ناخوازان. هه‌لسووكه‌وتی راسیزم، یاساكانی فینلاند‌و دیدی فینلاندییه‌كان به نیسبه‌ت په‌ناخوازان‌و پێگه‌و شوێنی ژنانی په‌نابه‌ر‌و كۆمه‌لێك پرسی دیكه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له فینلاند ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له گه‌ل خانمی رایا ئالا لیپاستی(Raija ala lipasti) به‌رهه‌م هێنا كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌كێشم:
عه‌تا نه‌هایی:"نووسینی رۆمان پێویستی به بوونی تاكێكی ده‌رباز بوو له عه‌قڵی گشتی هه‌یه"
خالید محه‌ممه‌دزاده
ره‌وتی رۆماننوسیی كوردی‌و ده‌ركه‌وته‌كانی، تایبه‌تمه‌ندی رۆمانی كوردی‌و پێناسه‌كانی، رۆمانی كوردی له ئێران‌و هه‌ولی رۆماننووسانی كورد له‌م لاته‌و زۆر باس‌و لێدوانی تایبه‌ت به رۆمان له دیدارێكی تایبه‌ت له گه‌ل عه‌تا نه‌هایی دیارترین رۆماننووسی كورد له كوردستانی ئێران. ئه‌و كه ئێستا نیشته‌جێی شاری بانه‌یه له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی دا چه‌ندین به‌رهه‌می نایابی خستوته ناو كتێبخانه‌ی كوردی كه ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی له نێوان ئه‌و‌و رۆماننوسانی دیكه پێك هێناوه:
خالید محه‌مه‌دزاده
شادی مسته‌فایی كه خوێندنی له بواری بایۆلۆژی له زانكۆی ورمێ ته‌واو كردوه ده‌لێ:"له سه‌دا سی وشه‌شی مۆعتاده‌كان له ئێران ژنانن و له كوردستانیش دا رێژه‌ی ژنانی كوردی مۆعتاد خه‌ریكه ده‌چێته سه‌رێ". ئه‌و كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی شاری بانه له كوردستانی ئێرانه ده‌لێ:"به‌داخه‌وه ئه‌و ژنانه‌ش كه ده‌چنه ناو كار‌و باری سیاسییه‌وه بنه‌مای فیكری سه‌ربه خۆیان نییه‌و شوێن باوه‌ڕ و بیری كه‌سوكاریان ده‌كه‌ون". دواتر وتی:"له ئێران به هۆی سیستم و ساختاری پیاوسالارانه‌ی حاكم، ژن وه‌كوو ره‌گه‌زی دووهه‌م سه‌یر ده‌كرێ".

خالیدمحه‌ممه‌دزاده
حه‌سه‌ن نوزهه‌تزاده ناسراو به مه‌لا حه‌سه‌ن كه پێشتر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری مامۆستا شیخ عیزه‌دینی حوسینی بووه، بۆ ماوه‌ی 18 ساله له ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌ژی‌و ئیستاش ئه‌ندامی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه. ئه‌و كه ده‌لێ:" من له رێگای ئه‌حمه‌د توفێقه‌وه هاتوومه‌ته ناو سیاسه‌ته‌وه" له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له سه‌ر كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان‌و رۆل‌و پێگه‌ی حیزبه كوردییه‌كانی ئێران له‌م كونگره‌یه‌و چه‌ند پرسێكی دیكه دواندمان كه ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی لێ كه‌وته‌وه:
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆن: قه‌یرانی نێوان ئێران و به‌ریتانیا
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا نیگه‌رانی قوڵی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به گیرانی 15 مه‌له‌وانی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا له‌لایه‌ن ئێران له هه‌ینی ڕابردوو له ئاوه‌كانی شـه‌ت ئه‌لعه‌ره‌بدا ڕۆژێـك پـێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سـزای نوێی توند داسه‌پـێـنێـته سه‌ر ئێران له‌به‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی.باشه ئێران كه له ژێر فـشـارێـكی په‌ره‌سه‌ندوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له‌سه‌ر هاوكاری نه‌كردن له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی بۆ له‌م ده‌مه‌دا ده‌ست له‌و كاره ده‌دات؟ ئاكامه‌كانی به‌سه‌ر ڕۆڵی ئێران چی ده‌بن؟ بژاره‌كان بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه چین؟ ئه‌ی بژاره‌كانی به‌رده‌م به‌ریتانیا چین؟ ئایا ده‌توانرێت به ڕێـگای دیبلۆماسی چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه بكرێت و یان بژاری دیكه وه‌ك بژاری له‌شـكری له‌به‌ر چاون؟.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
مه‌سعودی كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له كوردسـتانی ئێران.
خالید محه‌مه‌د زاده، ڕۆژنامه‌وان له سلێمانی، كوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.
ئافه‌رین بۆ رۆژنامه‌نووسانی رۆژهه‌لاتی كوردستان
خالید محه‌مه‌دزاده
په‌لاماردان، زیندانی كردن، راونان‌و سووكایه‌تی كردن به رۆژنامه‌نووسانی ئازاد‌و نه‌ترس له رۆژهه‌لاتی كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی تازه. له چه‌ند سالی رابردوودا به‌هه‌مان ئه‌ندازه كه شاهیدی ده‌ركه‌وتنی ده‌یان رۆژنامه‌نووس‌و بلاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان بلاوكراوه ده‌بین، هاوكات په‌لاماردانی رۆژنامه‌نووسانیش پێ ده‌نێته مه‌رحه‌له‌یه‌كی دیكه. هه‌ر ئێستاش باشترین دوستانی رۆژنامه‌نووسی ئێمه له زیندانه‌كان دان‌و زۆرێكیشیان بێ كار‌و بێ رۆژنامه كران. له‌م دوایانه‌ش دا چه‌ندین بلاوكراوه داخران‌و حوكمی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره رووبه‌رووی چه‌ندین چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگی له كوردستان بۆوه. لێره‌دا وێرای به دا‌غ بوونم بۆ ئه‌و فه‌زا نه‌گبه‌تیه‌ی كه بۆ رۆژنامه‌نووسانی كورد له ئێران له ئارادایه، له پال ئه‌م په‌لاماردانانه به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به چه‌ند خالێكی گرینك له‌و پێوه‌ندیه‌دا بكه‌م.
| » ئه‌ره‌س سمكۆ: "سمكۆی شكاك له گه‌ل حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی شه‌ری كردوه، نه‌ك ئازه‌رییه‌كان" |
دیمانه‌ی: خالید محه‌ممه‌دزاده |
دێموكراسی‌و نه‌بوونی باوه‌ره‌كانی
خالید محه‌ممه‌دزاده
نیچه ده‌ڵێ: "هیچ شتێك بۆ ئازادی تێكده‌رتر له ئۆرگانه ئازاد ئه‌ندێشه‌كان نیه"(1). به ته‌عبیرێكی ساده‌تر ئه‌ورۆ چیدی ته‌نیا هێزه دیكتاتۆر‌و نادێموكراته‌كان دۆژمنانی ئازادی‌و دێموكراسی نین, به‌ڵكوو خودی ئه‌و هێزانه‌ش كه ئامانجیان پێك هێنانی ساختارێكی دێموكراتیكه ده‌توانن به كۆسپی گه‌وره‌ی دێموكراسی به حیساب بێن. به تایبه‌ت له ولاتانێك كه دێموكراسی هیچ پێشینه‌یه‌كی نیه, ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان پێشێل ده‌كرێن‌و هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ راده‌ربڕین نیه, هێزه گۆرانخوازه‌كان ده‌توانن به قۆستنه‌وه‌و مه‌شرووعییه‌ت وه‌رگرتن له‌م فه‌زایه‌و به خۆحه‌شاردان له ژێرباوه‌ره خه‌ڵك په‌سنده‌كانی دێموكراسی له ناشیرین كردنی دێموكراسی دا رۆلیان هه‌بێ.
نه‌رمین عوسمان:" ده‌بێ من یاسایه‌كم هه‌بێ تا به پێی ئه‌و یاسایه ده‌ست به‌كار بم"
خالید محه‌ممه‌دزاده
وه‌زاره‌تی ژینگه، وه‌زاره‌تێكی تازه دامه‌زراوه له حكومه‌تی عێراق كه پێشتر له ساختاری هیچ كام له حكوومه‌ته‌كانی پێشووی ئه‌و ولاته بوونی نه‌بووه. هه‌ر به دوای دانانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه نه‌رمین عوسمان وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیری ژینگه دیاری كرا. ئه‌و له پال ئه‌وه‌دا ره‌خنه‌ی هه‌یه له خراپبوونی ژینگه‌ی عێراق له هه‌مان كات دا ئاماژه به دارشتنی یاسایه‌كی تازه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كا:
جه‌لالی جه‌لالیزاده: "كوردایه‌تی شتێك نیه نیزام‌و حكومه‌تێك بتوانێ دایپۆشێت یان ئینكاری بكات"
ئیسماعیل عوسمان
جه‌لالی جه‌لالیزاده له سه‌رده‌می خاته‌می دا‌و له دوو خولی هه‌ڵبژاردن دا بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه‌و وه‌ك نوێنه‌ری كورد له به‌ره‌ی ریفۆرم دا، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كورد بووه له تاران. جه‌لالی جه‌لالیزاده له ئێستادا ئه‌ندامی به‌ره‌ی موشاره‌كه‌ی ئێرانی ئیسلامییه، كه حیزبێكی ئیسڵاحخوازی سیاسی سه‌ر به به‌ره‌ی ریفۆرمخوازه‌كانه، هه‌روه‌ها مامۆستای زانكۆیه.
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به گۆڤاری (لڤین)دا، جه‌لالی جه‌لالیزاده تیشك ده‌خاته سه‌ر مێژووی كاره‌كانی فراكسیۆن‌و بارودۆخی ئێستای كورد له ئێران دا، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی بیروڕای به‌ره‌ی ریفۆرم سه‌باره‌ت به مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد له ئێران، به‌تایبه‌ت بۆچوونه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خاته‌می له توركیا سه‌باره‌ت به كورد...
هۆزان خه‌لیل: "خه‌لكی كورد له سووریه هیوایان به حیزبه‌كانیان نیه"
خالید محه‌ممه‌دزاده
كێشه‌ی كورد له سووریه تا ئه‌م ساته‌ش كه‌مترین قسه‌ی له سه‌ر ده‌كرێ، بێ ده‌نگییه‌كی گه‌وره باڵی كێشاوه به سه‌ر پرسی كورد له‌و ولاته كه زۆرێك له كورده‌كانیش له قوولكردنه‌وه‌ی ئه‌م بێ ده‌نگییه به‌شدارن. له هه‌مان كات له یه‌ك دوو سالی رابردوودا هه‌ستانێكی جه‌ماوه‌ری شاره كوردنشینه‌كانی ئه‌و ولاته‌ی گرتوته‌وه كه نه‌ورۆزی ئه‌مسال ده‌توانێ لووتكه‌ی ئه‌و خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌ریانه بێ. ئێمه له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به چه‌ند پرسیارێك هۆزان خه‌لیل عه‌فرینی رۆژنامه‌نووس‌و ره‌خنه‌گری سیاسی له كوردستانی سووریه‌مان له سه‌ر ره‌وتی رۆژنامه‌نوسی‌و پرسی كورد له‌و ولاته دواند كه ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی لێ كه‌وته‌وه: