خالید محه‌مه‌دزاده
رۆژی 14/4/2007 ره‌وتی رێفۆرمی ناو كۆمه‌له به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، خوی راگه‌یاند‌و هاوكات عومه‌ری ئیلخانی زاده به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی به
ئه‌ستۆ گرت. ئیلخانی زاده كه به كه‌سی دووهه‌می ناو كۆمه‌له ده‌ناسرێ، له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی وێرای پێداگری خوی‌و هاورێكانی سه‌باره‌ت به رێفۆرمی جیددی له ناو كۆمه‌له، هاوكات ره‌خنه له رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌له ده‌گرێ كه حیزبه‌كه‌ی به‌ره‌و لاوازی بردوه‌و له هه‌مان كات دا تاوانباریان ده‌كا به گرتنه به‌ری "سیاسه‌تی حه‌زف‌و سرسینه‌وه" له به‌رامبه‌ر رێفۆرمخوازان‌و ره‌خنه‌گرانی ناو كۆمه‌له.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تری په‌یوه‌ست به ئازادی و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
مه‌سـعودی كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له كوردستانی ئێران.
خالیدی محه‌مه‌د زاده، ڕۆژنامه‌وان له كوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.