
د. سه‌لاحه‌دین خه‌دیو ڕۆژنامه‌نووسی پڕكار و ڕه‌خنه‌گری سیاسی، له دیدارێكی تایبه‌تدا حیزبه كوردییه‌كانی ئێران به ئه‌حزابی پاسیڤ ناوده‌با و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌خنه‌ی توند له "كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال" ده‌گرێ و به "كاریكاتۆر" ده‌یشوبهێنێ. ئه‌و ده‌ڵێ: "ئه‌م كۆنگره‌یه ته‌عبیر له هاتنه‌خواری ئاستی هاوكێشه سیاسییه‌كانی نێو ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه ده‌كا" و له هه‌مان كاتدا ده‌ڵێ: "ئێمه زۆر جار باس له به‌جیهانیبوونی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ین كه‌چی به‌داخه‌وه ئێستا 'به‌ئێرانیش' نه‌بووه".
ئه‌و كه ئێستا نیشته‌جێی شاری مه‌هاباده، له‌م دیداره‌دا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كورده‌كان له ئێران، وه‌زعی ڕێفۆرمخوازان و "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد" و "به‌ره‌ی كوردستانی" و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی سیاسی پێوه‌ندیدار به كورده‌كانی ئێران كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاده‌كێشم.