ره‌وتی ریفۆرم له حیزبی دێموكراته‌وه تا كۆمه‌له‌ی شۆرشگێر
خالیدمحه‌مه‌دزاده
له‌م رۆژانه‌ش دا "ره‌وتی ریفۆرم"ی ناو كۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشای كوردستانی ئێران دوای چه‌ندین مانگ كێشه‌ی رێكخراوه‌یی‌و خۆخواردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌رهه‌موو ئه‌وفشارانه‌ی له سه‌ری بوو، سه‌ره‌نجام پلاتفۆرمی ریكخراوه‌یی خوی بۆ گۆران‌و رێفۆرم له‌م هێزه‌دا خسته‌روو. چوارمانگ له‌مه‌وپێشیش دوای شكستی پلاتفۆرمی "ئۆپۆزیسیون"ی ناو حیزبی دێموكرات سه‌ره‌نجام ئه‌م پارته‌ش بوو به دوو حیزبی وه‌ك یه‌ك‌و لێكچوو.
|
|
خالید محه‌مه‌دزاده |
ئافه‌رین بۆ رۆژنامه‌نووسانی رۆژهه‌لاتی كوردستان
خالید محه‌مه‌دزاده
په‌لاماردان، زیندانی كردن، راونان‌و سووكایه‌تی كردن به رۆژنامه‌نووسانی ئازاد‌و نه‌ترس له رۆژهه‌لاتی كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی تازه. له چه‌ند سالی رابردوودا به‌هه‌مان ئه‌ندازه كه شاهیدی ده‌ركه‌وتنی ده‌یان رۆژنامه‌نووس‌و بلاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان بلاوكراوه ده‌بین، هاوكات په‌لاماردانی رۆژنامه‌نووسانیش پێ ده‌نێته مه‌رحه‌له‌یه‌كی دیكه. هه‌ر ئێستاش باشترین دوستانی رۆژنامه‌نووسی ئێمه له زیندانه‌كان دان‌و زۆرێكیشیان بێ كار‌و بێ رۆژنامه كران. له‌م دوایانه‌ش دا چه‌ندین بلاوكراوه داخران‌و حوكمی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره رووبه‌رووی چه‌ندین چالاكوانی مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگی له كوردستان بۆوه. لێره‌دا وێرای به دا‌غ بوونم بۆ ئه‌و فه‌زا نه‌گبه‌تیه‌ی كه بۆ رۆژنامه‌نووسانی كورد له ئێران له ئارادایه، له پال ئه‌م په‌لاماردانانه به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به چه‌ند خالێكی گرینك له‌و پێوه‌ندیه‌دا بكه‌م.
دێموكراسی‌و نه‌بوونی باوه‌ره‌كانی
خالید محه‌ممه‌دزاده
نیچه ده‌ڵێ: "هیچ شتێك بۆ ئازادی تێكده‌رتر له ئۆرگانه ئازاد ئه‌ندێشه‌كان نیه"(1). به ته‌عبیرێكی ساده‌تر ئه‌ورۆ چیدی ته‌نیا هێزه دیكتاتۆر‌و نادێموكراته‌كان دۆژمنانی ئازادی‌و دێموكراسی نین, به‌ڵكوو خودی ئه‌و هێزانه‌ش كه ئامانجیان پێك هێنانی ساختارێكی دێموكراتیكه ده‌توانن به كۆسپی گه‌وره‌ی دێموكراسی به حیساب بێن. به تایبه‌ت له ولاتانێك كه دێموكراسی هیچ پێشینه‌یه‌كی نیه, ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان پێشێل ده‌كرێن‌و هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ راده‌ربڕین نیه, هێزه گۆرانخوازه‌كان ده‌توانن به قۆستنه‌وه‌و مه‌شرووعییه‌ت وه‌رگرتن له‌م فه‌زایه‌و به خۆحه‌شاردان له ژێرباوه‌ره خه‌ڵك په‌سنده‌كانی دێموكراسی له ناشیرین كردنی دێموكراسی دا رۆلیان هه‌بێ.