شه‌یدا سه‌لیمی:"له ئێران مه‌جالی خوێندنی وه‌ك یه‌ك بۆ ژنان‌و پیاوان نییه"
خالید محه‌مه‌دزاده
شه‌یدا سه‌لیمی ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی ژنانی شاری بانه‌و ده‌رچووی بواری كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی ته‌ورێز له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌لێ:" ژنی ئێرانی له هیچ كوێی یاسادا به ئینسانی ته‌واو دانه‌نراوه‌و قانوونی ئێران پره له ماده‌گه‌لێك كه مافه‌كانی ژنان پێشێل ده‌كه‌ن". ئه‌و هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له گه‌ل پێگه‌ی ژنی كورد له كوردستان دا ده‌لێ:"له نێو كۆمه‌لگای كوردستان توند‌و تیژی نامووسی له پێوه‌ندیی له گه‌ل ژنان ئه‌وه‌نده زۆرن كه بۆته یه‌كێك له كێشه ئه‌ساسییه‌كانی كۆمه‌لگا". ئه‌مه‌و زۆرێك له پرسه‌كانی ژنی ئێرانی‌و به تایبه‌ت ژنی كورد له ئێران له دیدارێك له گه‌ل شه‌یدا سه‌لیمی چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان له كوردستان كه سه‌رنجتان بۆی راده‌كێشم....
وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چوونه ژووره‌وه له‌م باسه پێم باشه باسی وه‌زعییه‌تی ژنانی كورد له ئێران بكه‌ن‌و وه‌زعی ژنان له ناو ولات چون ده‌بینی؟
به باوه‌ری من ژنان له ئێران دا به گشتی و ژنی كوردیش به تایبه‌ت له گه‌ل سیستمی سه‌خت وسفتی پیاوسالاری دا رووبه‌رووه، ژنان له هه‌ر كوێی دونیا‌و له هه‌ر هه‌ڵومه‌رجێك دا بن له‌گه‌ڵ ئه‌و نابه‌رابه‌ری و زوڵم و زۆره ده‌رگیرن. به‌ڵام هه‌ر قه‌وم و میلله‌تێك به پێی كه‌لتورو داب‌و نه‌ریتی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ژنان ئه‌كات. ژنانی كوردستانیش به پێی فه‌رهه‌نگ و سوننه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی كێشه‌كانیان ئه‌گه‌ر چی تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌لگاكانی تر یه‌كسانه به‌لام كێشه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. كۆمه‌ڵگای كوردستان پێكهاته‌یه‌كه له ورده نیزامگه‌لێكی ئه‌رزشی و ساختاری كه هه‌ر كامیان به پێی فه‌رهه‌نگی خۆیان چوارچێوه بۆ ژنان دائه‌رێژن، هه‌ر ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه كه باس كردن له مه‌سه‌له‌ی ژنان له گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وروو بێ و ژنانی كورد نه‌توانن ده‌نگێكی یه‌كسانیان هه‌بێت.
دامه‌زران‌وپێك هیًنانی (NGO)كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی‌و رێكخراوی تایبه‌ت به ژنان بۆ خوی ده‌توانێ ئاسانارییه‌كی باش بۆخسته‌روو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنان بێ، ژنان چیان كردوه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م ریكخراوانه؟
به‌ڵێ ژنان توانیویانه رێكخراوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان دابمه‌زرێنن، به‌ڵام رێكخراوه ناحوكمییه‌كان له ئێران هیچ كات نه‌یانتوانیوه له بواری جۆراوجۆردا چالاكی بنوێنن. ئه‌مه‌ش هه‌ڵ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دوو هۆ:1- له لایه‌كه‌وه ساختاری سیاسی حكومه‌تی به شێوه‌یه‌كه كه مه‌جال و ئیجازه به‌م ناوه‌ندانه نادا تا سه‌ربه‌خۆ كاربكه‌ن و چالاكی بنوێنن، به تایبه‌ت له باره‌ی ژنانه‌وه كه كه‌ندو كۆسپه‌كان چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌بنه‌وه.2- فه‌رهه‌نگی ئێمه ئێستاش به‌و راده‌یه نه‌گه‌یشتووه كه خۆی چاره نووسی خۆی دابین بكا، مرۆڤ له‌م وه‌زعه‌دا به‌شداری له كار‌و باری وڵاته‌كه‌ی ناكات.
چون؟ ده‌كرێ ئه‌مه زیاتر شی بكه‌ینه‌وه؟
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه له روانگه‌ی ئێمه‌دا ده‌وله‌ت رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌و له هه‌ر زه‌مانێك دا وا هه‌ست ئه‌كات كه هه‌موو كێشه‌كان به ده‌ستی ده‌وله‌ت چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت و خۆی ناتوانێ رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت. ئه‌مجۆره روانینه له ناو ژنان دا زۆرتر به‌رچاوه و ژنان هه‌ست به هیچ زه‌روره‌تێك ناكه‌ن بۆ به‌شداری كردن له‌م رێكخراوانه. ژنانێكیش كه به‌شدارن زۆر كه‌من و به شێوه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگا و ده‌وله‌ته‌وه(سیستمی حكومه‌تی) مه‌نع ده‌كرێن و رێگڕیان بۆ دروست ده‌بێت. هه‌روا كه ده‌زانین دروست بوونی ناوه‌نده ناحوكمییه‌كان به زۆری هه‌ڵ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئێسلاحات و له‌و كاته‌دا هه‌ندێك رێكخراو دروست بوون كه به داخه‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌م توانیویانه درێژه به چالاكیه‌كانیان بده‌ن و زۆربه‌یان به هۆی بارودۆخی نائاسایی كۆمه‌ڵگای ئێران نه‌یانتوانیوه به‌رده‌وام بن. رێكخراوه‌كانی ژنانیش هه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه یان بووه‌و پێش ئه‌وه‌ی بتوانن چالاكی ئه‌وتۆیان هه‌بێ تووشی كێشه بوون.
ساختاری حكومه‌تی چ كێشه‌یه‌كی بۆ ژنان پێك هێناوه؟ ژن له یاساكانی ئه‌م ساختاره چ جێگایه‌كی هه‌یه‌و چون پێناسه ده‌كرێ‌و ئه‌مه‌ش چ ده‌ورێكی هه‌بووه له سه‌ر دیده كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به نیسبه‌ت ژنانه‌وه؟
ئه‌گه‌ر به گشتی باسی لی بکه ین ئه توانین له دوو ده سته دا پولین به ندییان بکه ین 1- کیشه ی یاسایی 2- کیشه ی کومه لایه تی . له یاسادا ژنانی ئیران و هه روه ها ژنانی کوردستان له گه ل توند‌و تیژی یاسایی روبه روون، به داخه وه به ند، به ندی قانونی ئه ساسی ئیران له گه ل مافی ئینسانی ژنان ته ناقوزی هه یه، قانوونی ئه ساسی ئیران تا ئه و راده یه دینیته خوار که به شیکی گه وره ی کو مه لگا واته ژنان ده خاته ره دیفی شیت و دیوانه که خویان له هیچ کاتدا ناتوانن چاره نووسی خویان دابین که ن و ده بی چاره نووسیان به سه به ب و واسیته ی پیاویک دابین بکریت. یانی ژنی ئیرانی له هیچ کویی قانوندا به ئینسانی ته واو دانه نراوه. هه ر ئه م کیشه قانونیانه خوی سه رچاوه ی کیشه کانی تری ژنانه.له باری کومه لایه تییه وه داب و نه ریتی کومه لگا هیچ کات له به رژه وه ندی ژناندا نه بووه، له به رئه وه ی هه موو ئه و دابونه ریتانه به پیی خواست و ویستی پیاوان دابین کراون و داریژراون، ده سه لاتی پیاوان له میژوودا به سه ر کومه لگا بوته هوی ئه وه ی که بونیادنه ری هه موو سوننه ت و ره سمیک هه ر خویان بن و له هیچ کاتیک ژنان خویان نه توانن وه کوو کووللییه تی ته عریف و شناسه بکه ن به لکوو ئه مه پیاوان بوون که ژنانیا ن ته عریف وشناسه کردوه.
به نیسبه‌ت ژنانی كورده‌وه، ئایا جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان كێشه‌ی گشتی ژنان له ئێران له گه‌ل كێشه‌ی ژنانی كورد؟
ژنانی کورد هه ندیک کیشه ی یه کسانیان له گه ل ژنانی دیکه ی ئیران هه یه، هه موو ژنانی ئیران چ کورد، تورک، عه ره ب و فارس یا هه ر قه ومیکی دیکه به شیوه یه‌ک ده چه وسیته وه، به لام هه روه کوو ئاماژه م پی کرد تاقمیک له م ژنانه کیشه ی جیاوازی خویان هه یه. ژنانی کوردستان جیاواز له کیشه هاو به شه کانیان له گه ل ژنانی دیکه کیشه گه لی تایبه تی خویان هه یه. بو نمونه نامووس په ره ستی خه سله تی هه مووی ئه و فه رهه نگانه یه که پیاوسالارن به لام له نیو کومه لگای کوردستان توند‌و تیژی نامووسی سه باره ت به ژنان ئه وه نده زوره که بوته یه کیک له کیشه ئه ساسییه کانی کومه لگا.
ده‌وری حیزبه كوردییه‌كان له سه‌ر كێشه‌ی ژنانی كورد چیه؟ ئه‌م حیزبانه چ ئاسانكارییه‌كیان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنانی كورد؟
من پیم وانیه حیزبه کوردییه کان توانیبیتیان ده وریکی تایبه ت ببینن له سه ر مه سه له ی ژنان، چونکه له زوربه ی ئه و حیزبانه ده سه لات هه ر به ده ست پیاوانه وه یه و ژنان له حاشییه ی سیاسه تی حیزب دان. ئه گه رچی ره نگه هه ندیک له ژنان له ناو ئه م حیزبانه به شدار بن و چالاکیان بووبیت، به لام هیچ کات ده سه لاتدار نه بوون و نه یانتوانیوه یان مه ودای ئه وه یان نه بووه که پروگرام و به رنامه ی تایبه ت به خویان که ده نگی ژنانه ی تیدابیت دابریژن.
ده‌سكه‌وته‌كانی ژنانی كورد له بواره جۆراجۆره‌كان له ئێران ده‌توانێ چ بێ؟
له سالانی رابردوودا ژنان ئه گه رچی تا راده یه ک توانیویانه بریک له سنووره کان بشکینن و بینه ناو کومه لگاوه و له بواری ئابووری و کومه لایه تی و فه رهه نگی چالاکی بنوینن. به لام ئه مه به شیکی زور که م له ژنان له خو ده گری و به گشتی ژنان نه یانتوانیوه ده سکه وتی ئه وتویان هه بیت. له بواری ئابووری دا ژنان تا راده یه ک توانیویانه بینه ناو بازاری کاره وه و هه رچه ند له م بواره دا که ندو کوسپ سه رریگای ژنان زور بووه به لام کولیان نه داوه و و ته سلیم نه بوون، ئه مه جیی شانازییه که له گه ل ئه و هه موو کیشه قانونی و کومه لایه تیانه وه دیسان ژنان هه ولیان داوه که له باری ئابوورییه وه سه ر به خو بن. ئه مه له حالیک دایه که ئیمه هه ر به هوی سوننه تی بوونه وه زه روره تیک بو کار و ئیشی ژن نه بینراوه و له لایه ن پیاوانه وه هه ول دراوه ژنان له چوارچیوه ی ماله وه بهیلنه وه و له م بواره ش دا عورف هه میشه پشتیوانیان بووه. فه رهه نگی ئیمه پره له و وشانه ی که ئه رک و وه زیفه ی ژن ته نیا له مالداری و منالداری کو ده کاته وه و و کاتیکیش باس له ژنان ده که ن ژنانی باش به ژنانیک ده ناسرین که زیاتر خویان له پیناوی بنه ماله که یان فه دا بکه ن، باشترین ژن له م کومه لگایه دا ژنیکه که خزمه تکاری باش بیت بو بنه ماله که ی، ئه م بیر و باوه ر انه بوته هوی ئه وه که ژنان نه توانن له و خه باته ی که بو به ده ست هینانی مافه کانیان ئه ی که ن زور ده سکه وت وئه نجامیان هه بیت.
كێشه قانوونیه‌كانی به‌رده‌م ژنان له ئێران به رای تو ده‌توانێ چی بێ؟ یاساكانی حكوومه‌تی چون ده‌رواننه رۆڵ‌وپێگه‌ی ژن‌و ژن له‌م یاسانه‌دا چون وێنا ده‌كرێن؟
قانونی ئه ساسی ئیران پره له ماده گه لی که مافه کانی ژنان پیشیل ده کات ،وه کوو: 1 – دیه: ماده ی300 ی قانونی موجازاتی ئیسلامی ئه لیت دییه ی ژن ی موسلمان نیوه ی پیاویکی موسلمانه.2- ته مه نی (مه سئولییه تی که یفه ری)،که بوژنان ته مه نی 9 ساله و بو پیاوان ته مه نی15 ساله .3- شه هاده ت : له قانونی ئیمه دا شه هاده تی ژنیک به ته نیا قه بوول ناکریت و شه هاده تی پیاویک به ته نیا قه بووله .4- ته لاق : پیاو ده توانی هه ر کاتیک بیه ویت ژنه که ی ته لاق بدات و هه روه ها حه قی حزانه ت و سه رپه ره ستی منال و ته عه دودی زه وجات و چه ند ژنی.و... زور یه ک له و ماده قانونیانه که ئه ساسی ترین ماف له ژنان ده گریته وه که ئه مانه به شیکی بچوکن له نابه رابه ری و ته بعیز سه باره ت به ژنان. دیاره کیشه کانی یاسایی ژنان زور زیاتر له م چه ند بابه ته ن که باسم کرد.
خه‌ساری ژنان له به‌لا‌و نه‌خوشینه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان‌و یه‌ك له‌وان مه‌وادی موخه‌دیر له‌چ ئاستێك دایه؟
به داخه وه کومه لگای ئیمه له و کومه لگایانه که مه وادی موخه دیر کاریگه ری زوری بووه هه م له سه ر ژیانی بنه ماله کان و هه م له سه ر خودی ژنان ، به هوی گرفتاربوونی ریژه یه کی زور له پیاوان به شیکی زور له خانه واده کان تووشی کیشه و گرفت بوون که قوربانی ئه سلی ئه بنه مالانه زوربه ی ژنان و کچانن که له بارودوخیکی ناله بار و نائاسی دا ژیان به سه ر ده به ن.
چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌ی كورد له ئێران چ رۆلێكی له سه‌ر ژیانی ژنانی كورد هه‌یه؟
نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وه گه‌ورانه‌ی دونیا كه نه‌یتوانیوه ده‌وله‌تێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت و هه‌موو كات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كانی تردا بووه. ئه‌م ژێرده‌ست بوونه بۆته هۆی ئه‌وه كه نه‌توانێ له بواری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و... پێش بكه‌وێ و دایم وه‌كوو شارومه‌ندی ده‌ره‌جه 2 سه‌یری كراوه و مافی مرۆڤه‌كانی چ ژن وچ پیاو پێشێڵ كراوه. هه‌ڵبه‌ت له ناو وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌دا كه ژنان وه‌كوو شارومه‌ندی ده‌ره‌جه3 و 4 چاویان لێ ئه‌كرێ و زۆرتر مافیان لێ ئه‌ستێندرێ و زوڵم و زۆریان لێ ئه‌كرێت. من وه‌كوو ژنیك هه‌ست به چه‌وساوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌كه‌م به‌ڵام ئه‌مه نابێت ببێته رێگڕ به سه‌ر كێشه‌ی ژنان و نابێت ژنان بباته حاشییه‌وه.
له ئێران‌و كوردستان تا چه‌نده یاساكانی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان دایه؟
یاساكانی دادگا، هه‌ر ئه‌و یاسا و قانونانه‌ن كه ئاماژه‌م پێ كرد‌و هیچ كامیشان له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان دا نین به‌ڵكوو له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوانن، ئه‌توانین بڵێین كه ژنان له دادگا و یا بۆ دادگایی كردن ته‌نیا بوونی فیزیكیان هه‌یه و حه‌ق به‌وان بێت یان نا زۆر گرینگ نییه.
ئه‌ی كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای به‌شداری ژنان له كاروباری سیاسی ولات ده‌توانێ چی بێ؟ خۆت ده‌زانی له كۆمه‌لگایه‌ك به‌و یاسا‌و رێسا‌وكه‌لتوره جێ كه‌وتوویه‌ی كه باست كرد بێ گۆمان ژنان نه‌ك هه‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی دا به‌ڵكوو له زۆر بواری دیكه‌ش دا رێگریان ده‌بێ؟
به‌شداری نه‌كردنی ژنان له كاروباری سیاسی چه‌ند هۆی هه‌یه: له لایه‌كه‌وه ژنان خۆیان به پێی په‌روه‌رده‌بوونیان له كۆمه‌ڵگاكه دوور راگیراون، كه‌متر حه‌ز له كاروباری سیاسی ده‌كه‌ن و سیاسه‌ت به‌كاری پیاوان ده‌زانن. پێیان وایه سیاسه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ژیانی ئه‌وانه‌وه نیه، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له ناو ژنانی خوێنده‌واریش دا هه‌یه. كاتێكیش كه ژنان ده‌چنه ناو سیاسه‌ته‌وه هه‌ر له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی پیاوان دا حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن و تابعی پیاوانن و زۆربه‌ی ژنان ئۆڵگوی سیاسیان له مێرده‌كانیان یان له باوكیانه‌وه وه‌رده‌گرن . له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیفه‌و ئه‌ركی ماڵداری كردن ته‌واوی ژیانی ژنان وا پڕ ده‌كاته‌وه كه مه‌ودای ئه‌وه‌یان نه‌بێت به كاروباری سیاسی بیر كه‌نه‌وه. له گه‌ل ئه‌وه‌شا یاساكانی ئیًران وایه كه ژنان ناتوانن زۆربه‌شدار ببن له سیاسه‌ت دا. بۆ نمونه ئیمه له ئیران هیچ ژنیكمان نییه كه وه‌زیر بێت یان پۆستێكی گه‌وره‌ی سیاسی هه‌بێت یان سه‌فیربێت ، هه‌ر له پۆسته‌كانی خواره‌وه ده‌توانێ به‌شداربێت.
ژیانی ژنانی كورد له ئێران به چیه‌وه ده‌گوزه‌ری؟ ئه‌مان چ جێگایه‌كیان له‌و كۆمه‌لگایه هه‌یه؟
ژیانی ژنانی كورد له ئێران دا زۆرتر له ماڵه‌وه ده‌گوزه‌رێت یانی ئاشپه‌زی و خێوكردنی ماڵ و مناڵ و ... خزمه‌ت كردن به بنه‌ماڵه له ئه‌ستۆی ژنان دایه. به داخه‌وه ژنانی ئێمه كه‌متر له بیری ئه‌وه‌دان كه بنه‌مای فكری خۆیان پته‌و كه‌ن و و زۆرترله بیری ئه‌وه‌دان له باری زاهیرییه‌وه خۆیان جوان و ئاراسته كه‌ن، له حاڵێكدا له ولًاتانی تر ژنان خه‌ریكن هاوكات له‌گه‌ڵ پیاوانی كۆمه‌ڵگا به‌ره و پێشكه‌وتن ده چن و له بواره جۆراوجۆره‌كان به‌شدارن و چالاكییان هه‌یه . ژنانی ئێمه ته‌نیا به زاهیریان راده‌گه‌ن و له ژنی غه‌ربی هه‌رئه‌وه فێر بوون. جێی ئاماژه‌یه كه له خه‌باتی ژنانی غه‌رب نزیك به400 ساڵ تێپه‌ربووه، به‌ڵام ژنانی ئێمه نه‌یان توانیوه هۆوییه‌تی خۆیان وه‌كوو مرۆڤێكی سه‌ربه‌خۆ بناسێنن.
راده‌ی خوێندن‌و به‌شداری له پرۆسه‌ی خوێندن له ناو ژنان چونه؟
له ساڵانی رابردوو رێژه‌ی خوێندن له ناو ژنان زۆر بووه، به پێی ئامار له سه‌دا شه‌ستی خوێندكارانی زانستگاكان ژنان بوون، به‌ڵام كوردستان یه‌كێ له‌و پارێزگایانه‌یه كه رێژه‌ی بێسه‌وادی زۆره. ئه‌گه‌رچی رێژه‌ی خوێنه‌واری ژنان له ساڵانی دواییدا زۆر بووه به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئاستی فیكری و ئه‌ندێشه‌ی ژنان بباته سه‌ر، به داخه‌وه سیاسه‌تی ئامووزشی بالا له ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان دایه و بۆ ژنان و پیاوان مه‌جالی خوێندن یه‌كسان نییه و ژنان له زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن ناتوانن وه‌كوو پیاوان به‌شداربن، هه‌ندێك رشته‌ی خوێندن وه‌كوو رشته‌ی فه‌نی و سه‌نعه‌تیه‌كان تایبه‌تن به پیاو و رشته كانی وه‌كوو دروومان و گولدۆزی و ئاشپه‌زی و... تایبه‌تن به ژنان. ئه‌م جۆره جیاوازیانه بوَته هۆی ئه‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كچان وكورَان ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابین كرێت.
به‌رای تو ژنانی كورد له چی ره‌نج ده‌به‌ن؟
ژنی كوردیش وه‌كوو هه‌موو ژنانی دیكه‌ی له زوڵم و زوَرێك كه ساڵانێكس زۆره به سه‌ریدا سه‌پاوه ره‌نج ده بات. ژنان له‌وه ره‌نج ده‌به‌ن كه له دونیایه‌ك كه هه‌موو كاتێك له حالی پێشكه‌وتن دایه، ئه‌و هێشتا وه‌كوو مرۆڤێك سه‌یر ناكری و له پڵه‌ی خوارتری پیاوان دائه‌نرێن. ژنان له‌وه ره‌نج ده‌بن كه له هه‌موو كات دا ده‌بی گوێڕایه‌لی پیاویه‌ك بێت. له‌وه ره‌نج ده‌به‌ن كه هیچ كات ناتوانن بۆ خۆیان بژین به‌ڵكوو ژیانیان له پێناوی ژیانی كه‌سانی تر دایه. هه‌موو كات له‌وه ده‌ترسن كه له لایه‌ن پیاوێكه‌وه مه‌حكووم بكرێن، فكریان ئاسوده نییه و هه‌میشه نیگه‌رانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌ستی كۆمه‌ڵگا نه‌ڕه‌نجێنن.
جیا له كۆسپه یاساییه‌كان، كولتۆری كۆمه‌لگا‌و داب‌و نه‌ریته‌كان تا چه‌ند كۆسپن له به‌رده‌م ژنان دا؟
به‌شێكی زۆر له كێشه‌ی ژن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌لتور و داب و نه‌ریت ، زۆر جار و له زۆر شوێن دا رۆڵی داب و نه‌ریت به‌ر چاوتر و قه‌ویتره له قانون و قانون رێگڕ نییه، زۆر جار داب و نه‌ریت كۆسپ و ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه به‌شێكی زۆری داب و نه‌ریته‌كان دارێژراوی ده‌ستی پیاوانن.
خۆسووتاندن یه‌كێك له كێشه‌كانی به‌رده‌م ژنان له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی له كوردستان بووه، تو هۆكاری ئه‌مه بۆ چی ده‌گه‌رینیته‌وه؟ ژنان بۆ خۆیان ده‌سووتێنن؟
بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ خۆسووتاندن ته‌ئید بكه‌م یان ره‌دی كه‌مه‌وه، ئه‌مه‌وێ بڵێم كه‌سێك كه ئاگر له جه‌سته‌ی به‌رئه‌دات، له نیهایه‌تی نائومێدیایه. نائومێدی به نیسبه‌تی وه‌زعێك كه هه‌یه‌تی، له‌وه‌ی كه ده‌زانێت هیچ شتێك نییه كه پشتگیری بكات، ئه‌گه‌ر داوای حه‌قی خۆی بكات له گه‌ڵ خراپترین توندوتیژی روبه‌روو ده‌بێته‌وه، ژنێك كه ئه‌زانێت نه قانون، نه كۆمه‌ڵگا به عورف و سوننه‌ته‌كانیه‌وه ناتوانن كارێك بۆ ئه‌و بكه‌ن و ته‌نیا چاره‌ی خۆی له ئاگرا ده‌بینێته‌وه‌و به‌م شێوه ده‌نگی ئیعترازی خۆی به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت.