شادی مسته‌فایی:" له ئێران ژنان وه‌كوو ئێنسان چاویان لێ ناكرێت "
خالید محه‌مه‌دزاده
شادی مسته‌فایی كه خوێندنی له بواری بایۆلۆژی له زانكۆی ورمێ ته‌واو كردوه ده‌لێ:"له سه‌دا سی وشه‌شی مۆعتاده‌كان له ئێران ژنانن و له كوردستانیش دا رێژه‌ی ژنانی كوردی مۆعتاد خه‌ریكه ده‌چێته سه‌رێ". ئه‌و كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی شاری بانه له كوردستانی ئێرانه ده‌لێ:"به‌داخه‌وه ئه‌و ژنانه‌ش كه ده‌چنه ناو كار‌و باری سیاسییه‌وه بنه‌مای فیكری سه‌ربه خۆیان نییه‌و شوێن باوه‌ڕ و بیری كه‌سوكاریان ده‌كه‌ون". دواتر وتی:"له ئێران به هۆی سیستم و ساختاری پیاوسالارانه‌ی حاكم، ژن وه‌كوو ره‌گه‌زی دووهه‌م سه‌یر ده‌كرێ".
لێره‌دا كۆمه‌لێك پرسی تایبه‌ت به ژنانمان له كۆمه‌لگای كوردی له ئێران له گه‌ل خانمی مسته‌فایی چالاكوانی مه‌ده‌نی هێناوه‌ته گۆرێ كه سه‌رنجتان بۆخوێندنه‌وه‌ی راده‌كێشم:
خانمی مسته‌فایی! ئێوه وه‌زعییه‌تی ژنانی كورد له ئێران چون ده‌بینن، من پێم وایه ئه‌مه پرسێكی گرنگه‌و تا ئێستا بایه‌خی خوی پێ نه‌دراوه‌و كه‌مترین قسه‌ی جیدی له سه‌ركراوه. قسه‌كردن له سه‌رژن لای ئێمه كورت كراوه‌ته‌وه سه‌ر چه‌ند لێدوانێكی رێكخراوه‌یی كه هه‌میشه خۆی له قالبی شیعار‌و هات‌و هاواردا بینیوه‌ته‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر هه‌ڵده‌گرێ، بۆ باس كردن له‌سه‌ر وه‌زعی ژن له ئێران پێم خۆشه باسی ژنان به گشتی له ئێران بكه‌م. وه‌زعی ژن له ئێران به له به‌رچاوگرتنی فه‌رهه‌نگ ودابونه‌ریت و هه‌روه‌ها زاڵبوونی یاسای پیاوسالارنه به سه‌ر كومه‌ڵگاداو پشتگیری دین و قانوون له پیاوان به نیسبه‌ت كۆمه‌ڵگاكانی تر تایبه‌ته‌و جیاوازی زۆره. به جۆرێ كه كاریگه‌ری ئه‌و بۆچوون و دیده له سه‌ر هه‌موو بایه‌خه فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، یاسا و ... حاشاهه‌ڵنه‌گره. ژنی كوردیش نه ته‌نیا به هۆی ئه‌و سیستمه پیاوسالارانه‌ی حاكم به سه‌ركۆمه‌ڵگا وه‌كوو ژنێك تووشی كێشه و ئاسته‌نگ ده‌بێت به‌ڵكوو وه‌كوو كوردێك و قه‌ومییه‌تێكی كه‌مینه له ئێران دا بۆخۆی كێشه‌و گرفتی دیكه‌و تایبه‌تی هه‌یه.
ژنانی كورد توانیویانه له سالانی رابردوودا له پێكهێنانی (NGO)و ناوه‌نده غه‌یره حكوومییه‌كانی تایبه‌ت به ژنان هه‌لسووربن؟ ژنان له‌و بواره چیان كردوه؟ ئایا توانیویانه رێكخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان دابمه‌زرێنن؟
چالاكی ژنان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واكانیان زۆر به‌ربڵاوه‌و به داخه‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه وه‌كوو رێكخراوه‌یه‌كی یه‌كگرتووو پته‌و خۆی نیشان بدا. به‌ڵێ ناوه‌نده ناحوكمییه‌كان (NGO) كان له‌م ساڵانه‌ی رابردوو له زه‌مانی ئیسلاحات دا له ئێران په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و زۆرینه‌ی(NGO) كان له‌و هه‌ڵومه‌رجه‌دا دامه‌زراون و ئیزنی كاركردنیان پێدراوه‌و له‌و ماوه‌یه‌ش دا چالاكییه‌كانیان به‌رچاوتر بوون. هه‌ر وه‌ك ده‌زانن (NGO) كان تایبه‌تن به كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌كان و دیاره رۆڵی ئه‌و رێكخراوانه له ئێران دا زۆر كه‌مره‌نگ ده‌بێت. رێكخراوه‌كان له‌و مه‌جاڵه كه‌مه‌ش دا چالاكی خۆیان نواندوه به‌ڵَام به‌ربڵاوو هه‌ر كام له ئاست چوارچێوه‌ی داِریژاوی خۆیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن. به‌لام رێكخراوه‌ی مه‌زنی تایبه‌ت به ژنان كه توانیبێتی وه‌كوو پێویست كار بكات و كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هه‌بێت له سه‌ر كێشه‌ی ژنان و بارودۆخی ئه‌وان دانه‌مه‌زراوه.
وه‌ك ده‌زانی ژنان له ئێران به بوونی ئه‌م ساختار‌و سیسته‌مه له ده‌سه‌لاتداره‌تی كێشه‌یان زۆره، تو خوت ئه‌م كێشانه چون پۆلێن به‌ندی ده‌كه‌ن؟
وایه، به‌داخه‌وه له ئێران به هۆی سیستم و ساختاری پیاوسالارانه‌ی حاكم، ژن وه‌كوو ره‌گه‌زی دووهه‌م سه‌یر ده‌كرێ و زه‌خت و فشاری له سه‌ره. له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه پشتگیری ژنان ناكات ته‌نانه‌ت زۆر كۆسپ و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاكی ژنان داده‌نێ وئیجازه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زۆربه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ژنان نادرێ. هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی یاسا‌و قانوونه‌كان و لێ نه‌پرسینه‌وه‌و پشتیوانی ده‌سه‌ڵات له پیاوان به شێوه‌یه‌كی تر ژن تووشی كێشه ده‌بێت.
كێشه‌ی ژنانی كورد له بوونی ئه‌م سیسته‌مه چیه؟ ئایا جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان كێشه‌ی گشتی ژنان له ئێران له گه‌ل كێشه‌ی ژنانی كورد له ژێر ده‌سه‌لاتداره‌تی ئه‌وسیسته‌مه؟
له‌و سیستمه‌دا هاوكات كه ژن وه‌كوو ره‌گه‌زێك كێشه‌ی هه‌یه هه‌روه‌ك باسم كرد وه‌كوو كوردێك و قه‌ومییه‌تێكی كه‌مینه‌ش بۆخۆی كێشه و گرفتی دیكه و تایبه‌تی هه‌یه. هه‌ر بۆیه كێشه‌كان جیاوازن و ژنی كورد به دوو شێوه و دوو جار ده‌چه‌وسێته‌وه و له دوو لایه‌نه‌وه تووشی كێشه ده‌بێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌دا‌و له كۆمه‌لگای كوردی به تایبه‌تی حیزبه كوردییه‌كان هه‌میشه خۆیان به ئالاهه‌لگری مافی ژنان داناوه، ده‌وری حیزبه كوردییه‌كان له سه‌ر كێشه‌ی ژنانی كورد چیه؟ ئه‌م حیزبانه چ ئاسانكاریه‌كیان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنانی كورد؟
ناتوانین رۆڵی حیزبه كوردییه‌كان له سه‌ر كێشه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له به‌رچاو نه‌گرین، به‌ڵام ده‌توانین به گشتی بڵێین كه ده‌وری حیزبه‌كان زۆرتر له چوارچێوه‌ی مه‌رام و ئامانجه‌كانیان بووه. ژنان له ناو حیزبه‌كانیش دا هه‌ر وه‌دوای پیاوانن و پۆسته به‌رزه‌كان و سه‌ركردایه‌تیه‌كان هه‌ر له ده‌ست پیاوان دایه‌و زورتری ژنان له ناو حیزبیش دا ده‌بنه خزمه‌تكاری پیاوه‌كان. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنی كورد له ناو كۆمه‌ڵگادا حیزبه كوردییه‌كان ئاسانكاری كاریگه‌ریان نه‌كردوه.
باشه خودی ژنان چیان كروه؟ ده‌سكه‌وته‌كانی ژنانی كورد له بواره جۆراجۆره‌كان له ئێران ده‌توانێ چ بێ؟
گۆڕینی فه‌رهه‌نگ و سوننه‌تی باوی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كات و زه‌مانی زۆری پێویسته وهه‌روا به ئاسانی وه‌ده‌ست نایه‌ت، ده‌بێ زۆر شت له پێناوی دا بده‌ی. ژنی كوردیش وه‌كوو هه‌موو ژنانی دیكه‌ی ئێران خه‌باتیان كردوه و ده‌كه‌ن. ناتوانین بڵیین ده‌سكه‌وتی باش و زۆریان بووه، به‌ڵام زۆریك له رچه‌كان شكاون. ده‌بێ هه‌وڵی زیاتر و دروست تری بۆ بدرێ. زۆر له ژنان توانیویانه ئه‌و سنوور‌و حدوده‌ی ماڵ بشكێنن و بێنه ناوچالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه له بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و وه‌رزشی و هونه ری و... توانایی و لێهاتوویی خوَیان نیشان بده‌ن.
جیا له‌وكه‌لتور‌و عه‌قلییه‌ته پیاوسالارییه‌ی كه باست كرد، یه‌كێك له كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ویستی ژنان ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ن كه له ئێران دا وه‌ك یاسای بنه‌ره‌تی سه‌یر ده‌كرێن، لای تو كێشه قانوونیه‌كانی به‌رده‌م ژنان ده‌توانێ چی بێ؟
به گشتی قانون و یاسای ئێران قانونێكی پیاوسالارانه‌یه و له یاساكانی ئێران دا نه ته‌نیا ژن وه‌كوو پیاو داناندرێ به‌لكوو له زۆربه‌ی ماده‌كان به نیوه‌ی داده‌ندرێت و به شێوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی حقووقی ژن هاتۆته خوار. بۆ نموونه دیه‌ی ژنێك نیوه‌ی پیاوه، شه‌هاده‌تی ژن به ته‌نها قبوول نییه له شوێنێكیش كه حه‌قی شه‌هاده‌تی هه‌یه ئه‌وه شه‌هاده‌تی دوو ژن له گه‌ڵ یه‌ك پیاو به‌رابه‌ره. هه‌روه‌ها زۆرن ئه‌و ماده قانوونیانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی پیاو و دژ به ژنن. هه‌ر نه‌بوونی پشتیوانی قانونی بۆ ژنان زۆر كێشه دروست ده‌كات و ئه‌و قانوونه وه‌كوو ئامرازێك به ده‌ست پیاوانه بۆ ته‌ئید كردن و ته‌وجیه‌كردنی ره‌فتارو ئازاره‌كانی وه‌كوو حه‌قی ته‌لاق، حه‌قی به خێوكردن و سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵ، چه‌ند ژن هێنان (فره‌ژنی).
گرفتێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌لایه‌تی دیكه په‌خش‌و بلابوونه‌وه‌ی ماده سڕكه‌ره‌كانه له كوردستان، ئێستا وه‌ك ده‌زانی مه‌وادی موخه‌دیر زۆرێك له لاوانی موعتاد كردوه، پرسیار ئه‌وه‌یه كه ده‌وری ئه‌م مه‌واده له سه‌ر ژنان‌و ژیانی هاوبه‌شی ژنان چ بووه؟ ئایا له نێو ژنان دا كه‌سانێك ده‌بینرێ كه تووش بووبێتن به‌م مه‌واده؟
ئیعتیاد كێشه‌یه‌كه كه لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی به‌ربڵاوی هه‌یه‌و داهێنه‌ری زۆر كێشه‌ی جۆراوجۆری جسمی و فكری و كۆمه‌ڵایه‌تییه. بۆیه چین یان ته‌یفێكی تایبه‌ت ناگرێته خۆ به‌ڵكوو گشتگیره و له ناو چینی نه‌خوێنده‌وارو خوێنده‌وار، پوڵدارو هه‌ژار، ژن وپیاو ده‌بیندرێ. ژنانیش له ئێران گرفتاری مه‌وادن و ئعتیاد بوون. به پێی ئامارێك له سه‌دا سی وشه‌شی مۆعتاده‌كان له ئێران ژنن و به داخه‌وه له كوردستانیش دا په‌ره‌ی سه‌ندووه و روو له زیادبوونه. رێژه‌ی ژنانی كوردی مۆعتاد كه‌مه‌و به داخه‌وه خه ریكه ده‌چێته سه‌ر. پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاسانی مه‌واد په‌خش بكه‌نه‌وه یان خۆشی زۆرتر له په‌یوه‌ندی جینسی له گه‌ڵ كچان و ژنان ببه‌ن، ئه‌وان تووش ده‌كه‌ن. ژنان له زنجیره‌ی مۆعتاده‌كان دوای هه‌موو ئاخرین كه‌سن كه مه‌واده كه ته‌زریق ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له زۆرتری ئه‌و زنجیرانه په‌یوه‌ندی جنسی زۆر و پڕمه‌ترسی له‌گه‌ڵ كچانی كه‌م ته‌مه‌ن هه‌یه كه ئیمكان و ئیحتیمالی بوونی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و موقاربه‌تی وه‌كوو ئه‌یدز زۆر ده‌كات. زۆرتری ژنان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مه‌واد مه‌جبور به له‌شفرۆشی ده‌بن. ئیعتیاد بنه‌ماڵه‌و ژیانی هاوبه‌شی ژنان تێك ئه‌شكێنێ و زۆر كێشه بۆ منداڵ و ژنان دروست ده‌كات.
زۆرێك وای بۆ ده‌چن كه ئه‌م كێشانه تا چاره‌سه‌رنه‌بوونی پرسی كورد وه‌ك خوی ده‌مێنیته‌وه، بۆیه زۆرجار له‌خه‌بات بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو پرسه‌كانی دیكه فه‌راموش ده‌كرێ به پرسی ژنانیشه‌وه. ده‌مه‌وێ بپرسم چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌ی كورد له ئێران چ رۆلێكی له سه‌ر ژیانی ژنانی كورد هه‌یه؟ تو وه‌ك كچێك هه‌ست به چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ی؟
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له ئێران دا به مانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنی كورد نیه به‌ڵام ئه‌م دوو پرۆسه‌یه به جۆرێك له سه‌ر یه‌ك كاریگه‌رییان ده‌بێت و دیاره ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت و كوردیش وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافه ره‌واكانی خۆی بێت ئه‌وه ژنی كوردیش زۆر له كێشه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی چاره‌سه‌رده‌بێت.
له ئێران‌و كوردستان تا چه‌نده یاساكانی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان دایه؟
زۆر كه‌م ژنی كورد ده‌چێته دادگا و به شتێكی عه‌یب و عار داده‌نرێ كه ژن شوێن گرفتاری و موشكلاتی بچێ و بخوازێ له رێی قانونه‌وه چاره‌سه‌ری بكات. هه‌روا كه له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌م كرد بۆ زور یه‌ك له كێشه قانوونیه‌كان، ده‌بینی كه یاساكان دژ به ئه‌وان و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نین.
ئه‌ی كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای به‌شداری ژنان له كاروباری سیاسی ولات ده‌توانێ چی بێ؟ خوت ده‌زانی ژنانی له ولاتی ئێران ناتوانن زۆر پۆستی سیاسی‌وئیداری به ده‌ست بێنن؟
ژنان به هۆی :1-كه‌مبوون و نزمبوونی ئاستی خوێنده‌واری و نه‌بوونی بنه‌مایه‌كی فیكری له‌و بواره‌دا 2- نه‌بوونی خۆباوه‌ری و ئێعتماد به نه‌فسی ژنان،3- هه‌بوونی ئه‌و گوتاره كه ئه‌و كارانه تایبه‌تن به پیاوو جۆری پۆڵبه‌ندی هه‌ڵه و غه‌ڵه‌ت له پۆست و كاره‌كان، 4-رێگریی قانونی به‌ردم به‌شداری ژنان له و بواره‌دا و زۆر یه‌ك له پۆستی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت تایبه‌تن به پیاو و ژن ناتوانێ به‌شدار بێت. به‌داخه‌وه ئه‌و ژنانه‌ش كه ده‌چنه ناو كار‌و باری سیاسییه‌وه بنه‌مای فیكری سه‌ربه خۆیان نییه شوێن باوه‌ڕ و بیری كه‌سوكاریان وه‌كوو باوك ، برا یان شووو مێرده‌كانیان ده‌كه‌ون.
ژیانی ژنانی كورد له ئێران به چیه‌وه ده‌گوزه‌ری؟
زۆربه‌ی ژنان تا قۆناغێك ده‌رس ده‌خوێنن و دوایی ده‌ست هه‌ڵگرتن له خوێندن و شووكردن، ده‌چنه ناو قۆناغێكی تری ژیانه‌وه كه به داخه‌وه له چوارچێوه‌ی ماڵدا ده‌مێننه‌وه‌و ده‌بنه ژنێكی ماڵدارو وه‌كوو وه‌زیفه‌یه‌ك ئه‌ركی مێرد‌و منداڵیان به جێ دێنن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه رێژه‌یه‌كی كه‌م له ژنان كار ده‌كه‌ن، زۆرتر له به‌شه‌كانی كاری ئیداری و ده‌فته‌ری و خه‌ده‌ماتی دان و له و حاڵه‌ش دا ده‌بێ ئه‌و ژنه جگه له كاری ده‌ره‌وه ماڵدارێكی باشیش بێت و ئه‌ركی مالًه‌وه‌ش به جوانی به جێ بێنێت. له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆربه‌ی پیاوان خۆیان به پێشكه‌وتوو ده‌زانن و لاف لێ ئه‌ده‌ن كه سوننه‌ته كۆنه‌كان ده‌شكێنن، به‌ڵام ئه‌وانیش تا ئه‌و ئاسته به ژنانیان ئازادی ئه‌ده‌ن كه بۆ مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتیان جێی مه‌ترسی نه‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به جۆرێ ترس كرد ئه‌وا رێگڕ ده‌بن. ژنانیش به جۆرێ گیرۆده‌ی ئه‌و ئازادییه درۆییه‌و هه‌ندێ كه‌ڵ و په‌ڵی ته‌جه‌مولی و مادی بوون كه به جۆرێكی تر چه‌وساوه بوون. ئه‌رزشه‌كان گۆِراون و ئێستا كچان له ته‌مه‌نی كه‌م دا شوو ده‌كه‌ن نه‌ك به زۆر به‌ڵكوو به خواستی خۆی. ده‌بینین هه‌ر كێشه‌كان هه‌ن به‌ڵام به قاڵبێكی تر.
با بزانین راده‌ی خوێندن له نێو ژنانی كورد له ئێران چونه، راده‌ی خوێندن‌و به‌شداری له پرۆسه‌ی خوێندن له ناو ژنان چون ده‌بینی؟ ئایا ئه‌وان پاش ته‌واو كردنی خوێندن له بازاری كاردا داده‌مه‌زرێن؟
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی هه‌ن، دوای ئوستانی سیستان و به‌لوچستان، ئوستانی كوردستان زۆرترین راده‌ی بێسه‌وادی هه‌یه. به داخه‌وه له ئۆستانیش دا بانه دوای دیوانده‌ره زۆرترین نرخی بێسه‌وادی گرتۆته خۆی. له ئێران مه‌جالی یه‌كسان و به‌رابه‌ر بۆخوێندنی ژن و پیاو نییه وجیاوازی هه‌یه و بۆ ژن كه‌متره. تا ساڵانی رابردوو خوێندن تایبه‌ت بوو به پیاوان ، ئیستا كچان مافی خویندنیان هه‌یه به‌ڵام له زۆر شوێن تا قۆناغێكی تایبه‌ت ده‌خوێنن. تا قوناغی سه‌ره تایی ده‌خوێنن و دوایی به هۆی رێگری ماڵه‌وه‌و نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌یی یه‌كسان و به كه‌ڵك بۆ كچان ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرن. به چاوخشاندنێك به ئاماری قوتابیانی قۆناغه‌كانی خوێندنی بانه له ساڵانی رابردوو ژماره‌ی قوتابییان له قۆناغی سه‌ره‌تایی تا ناوه‌ندی(راهنمایی) و دواناوه‌ندی(ده‌بیرستان) تا قوناغه‌كان سه‌ره‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش جێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌و ده‌بێ له سه‌ری كار بكردرێت. زۆرتری كچان له دواناوه‌ندی دا ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرن. هه‌روه‌ها 3/2ی ده‌رچووانی زانستگاكانی ئێران كچانن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌یا كه كچان ده‌چنه زانكۆكان و له بواری جۆراوجۆر خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن، له بازاری كاردا‌و چوونه سه‌ر كاریان له نێوان كچ و كوڕدا فه‌رق داده‌ندرێ و فرسه‌تی یه‌كسان و به‌رابه‌ریان بۆكار نیه و زۆرتری كچانی ده‌رچووی زانستگاكان بێكارن و بیكاریش ده‌بێته یه‌كێكیتر له كێشه‌كانیان.
بینه‌وه سه‌ر وه‌زعی ژنانی كورد، جیا له‌و كێشانه‌ی كه باس كرا به رای تو ژنانی كورد له چی دیكه ره‌نج ده‌به‌ن؟
به‌رای من زۆرتری ژنان جیا له‌و كێشانه‌ی باسمان كرد كه وه‌كوو ئینسانێك چاویان لێناكرێت و زۆر له مافه‌كانیان پێشڵ ده‌كرێت، ژنان له نه‌بوونی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌نج ده‌به‌ن. ژن كاتێك زۆر به ئاسانی له بنه‌ماڵه‌ی دا‌و له شوێنه گشتییه‌كان دا، له شوێنی كار‌و به گشتی له ناو كۆمه‌ڵگادا تووشی ئازاری جنسی و توندوتیژی ده‌بێته‌وه جا هه‌ر جۆرێك بێت، نه ئه‌منییه‌تی هه‌یه و نه هه‌ست به‌و ئه‌منییه‌ته ده‌كا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه ژنان به‌رده‌وام ئه‌و ترسه‌یان هه‌بێت و خۆباوه‌ریان كه‌م بێته‌وه وتووشی زۆر كێشه‌ی ده‌روونی ببنه‌وه، هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه به‌ڵێ ده‌بێ سپه‌رێكی به‌رگریكارانه‌یان وه‌ك پیاویان ببێت له ناو كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌ی جیا له‌و كۆسپه یاساییانه‌ی له سه‌ره‌وه باسی لێوه كران كه لتووری كۆمه‌لگا‌و داب‌و نه‌ریته‌كان تا چه‌ند كۆسپن له به‌رده‌م ژنان دا؟
ئێمه باسمان له زۆر كۆسپی به‌رده‌م ژنان كرد، به رای من كو‌لتور و داب و نه‌ریت رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه له سه‌ر كێشه‌كان. ئه‌و باوه‌ره پیاوسالارانه‌ی به سه‌ر كولتورو رسومی كومه‌لگادا زاڵه زۆر له مێژه ژنی چه‌وساندۆته‌وه ده یچه‌وسیًنه‌ته‌وه. ده‌بینین پیاوی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له وڵاتێكی ئازاد كه ژن مافی خوَی هه‌یه بژیت، هه‌ر وه‌كوو ته‌واوی پیاوانی دیكه‌ی كوردستان بیر ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و بیر‌و باوه‌ره هه‌ر له گه‌ڵی ده‌بێت و له‌وێش به چاوی نامووسی خوَی سه‌یری ده‌كا و ژنه‌كه‌ی سه‌ر ده‌بڕێ و ده‌یكوژێت. له كه‌لتوری ئێمه‌دا ژن وه‌كوو كاڵایه‌ك، یه‌كێكه له مڵك وماڵی پیاو و به هه‌ر جۆرێك بێت هه‌وڵ ئه‌دات بیپارێزێت و هه‌ر بوَ خوَی بێت.
وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك هێندێك له ژنان له به‌رانبه‌ر كێشه‌كان، خۆیان ده‌سووتێنن‌و پیم وانیه ئه‌مه رێگاچاره بێ، تو له‌م باره‌یه‌وه چون بیر ده‌كه‌یته‌وه؟
خۆكوشتنی ژنان به تایبه‌ت خۆسووتانی ژنان كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یه و زۆر وتار و باسی له سه‌ره، چه‌ندین فاكته‌رو عامل ده‌س به‌ده‌ستی یه‌ك ئه‌ده‌ن تا ئه‌و كێشه‌یه دروست ده‌بێ و ژنێك به‌و راده‌یه ده‌گات كه خۆی بكوژێت. خۆكوژی ژنان جۆرێ ناره‌زایی ده‌ربرینه، ژنان به‌و جۆره ناره‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به ژیان و گرفته‌كانیان نیشان ئه‌ده‌ن. ژنێك له كۆمه‌ڵگادا و ته‌نانه‌ت له بنه‌ماڵه‌ی خۆی دا تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌چه‌وسێته‌وه‌و له ژێر توندوتیژی و ریگڕیه‌كان و كۆسپه‌كانی ماڵه‌وه‌و كۆمه‌ڵگایه‌تی و له خۆی هیچ ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیی فكری و مالی نییه و هه‌روه‌ها هیچ جۆره پشتیوانی قانوونی و حكومی نیه، ئه‌مه و زۆرشتی تر وا له ژن ده‌كا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ده ست بباته خۆكوژی به ده‌رمان خواردن بێت یان خۆسووتان وجۆره‌كانی تر. زۆریه‌ك له خۆكوژییه‌كانی جوری خۆسووتاندن ده‌بنه هۆی مردنی ژنان. هه‌روه‌ها پێداویستیه‌كانی خۆسووتاندن زۆر به ئاسانی په‌یدا ده‌بێت و ژن ده‌توانێ ئه‌و كه‌ڵ وپه‌ڵه حازر كا و خۆ بسووتێنێ. به داخه‌وه ئامارێكی دروست و راستی خۆسووتانی ژنان له ئێران نادرێته ده‌ر به لام ده‌بینین ساڵانه ژنانێك به هۆی جۆراوجۆرخۆ ده‌سووتێنن و زۆربه‌یان كچانی ته‌مه‌ن ژێر 20 ساڵن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه كوشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نیه‌و ده‌بێ ژنان به‌و ئاسته بگه ن كه به شێوازێكی دیكه له‌گه‌ڵ كوَسپه‌كانی سه‌ر رێ‌یان مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئێستا با بینه‌وه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ژنانی بانه كه بۆخوت تێی دا ئه‌ندامی، ده‌كرێ باسی ئه‌نجومه‌نی ژنانی بانه بكه‌ن؟ كه‌ی دامه‌زراو چون دامه‌زرا؟ كاره‌كانی چیه؟ پێشوازی خه‌لكی شار له‌م ئه‌نجۆمه‌نه چونه؟
بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن ده‌گه‌رێته‌وه بو ئنتیخاباتی پارلمانی شه‌شه‌م له ئێران دا به بۆنه‌ی به‌شداری ژنان له ته‌بلیغات و به‌رنامه‌كانی ئینتیخابات، ژنانی چالاكی بانه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن هه‌وڵیان دا و له ساڵی 1378وه به شێوه‌ی غه‌یره ره‌سمی چالاكی خۆیان ده‌ست پێ كردوه‌و تا له سالی1380دا ئیجازه‌ی ره‌سمی كاریان وه‌رگرتووه و تا ئێستاش هه‌ر به رده‌وامن. كاری ئه‌نجومه‌ن زۆرتر له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه‌یه‌و له و بوارانه‌دا هه‌وڵ ئه‌دا:1-هێنانه مه‌یدانی ژنان بۆ هه‌وڵ و تێكوَشانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و فه‌رهه‌نگییه‌كان 2- بردنه سه‌ری ئاستی فه‌رهه‌نگی ژنان3-یارمه‌تی ژنان بۆ فێربوون و خوێندن و بردنه سه‌ری ئاستی سه‌وادی ژنان. ئاشناكردنی ژنان له گه‌ڵ حه‌ق و مافه‌كانیان 5- پێكهیًنانی جۆرێ (سه‌ندووقی ته‌عاون) بۆ یارمه‌تی ژنان له باری مالی و مه‌عیشه‌تی. نزیكه‌ی 70 كه‌س بوونه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و 10تا15 كه‌سی وه‌كوو ئه‌ندامی چالاك هه‌میشه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌شدارن.
دیاره ئه‌م ته‌وه‌ره باس زۆر هه‌لده‌گرێ‌و منیش سپاست ده‌كه‌م‌و زۆر كاتت ناگرم، به‌لام به رای تو بۆ ده‌ربازبوون له‌م كێشانه ده‌بێ چی بكرێ، ژنان چی بكه‌ن بۆ لابردنی ئه‌م كێشانه‌و به‌گژداچوونه‌وه‌یان، هه‌ر چه‌ند ئه‌مه هه‌لسورانێكی به‌رلاوی كۆمه‌لایه‌تی به به‌شداری ته‌واوی كۆمه‌لگای ده‌وێ؟
منیش سپاست ده‌كه‌م‌و پێم وایه ژن وه‌كوو نیوه‌ی كۆمه‌ڵ رۆڵێكی سه‌ره‌كی له سه‌ركه‌وتوویی وچه‌وساوه‌یی هه‌ر كوَمه‌ڵگایه‌ك هه‌یه. هه‌ر بۆیه هیچ جۆره پێشكه‌وتنێك پێك نایه مه‌گه‌ر به ئازادبوونی ژن و چاڵاكی ژنان له ته‌واوی بواره‌كان دا. بۆ ئازادبوونی ژنیش ده‌بێ هه‌موو كۆمه‌ڵ چ ژن چ پیاو ماندوونه‌ناسانه خه‌بات كه‌ن. ئێمه پێویستیمان به چاو خشاندنه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و كه‌لتورمان هه‌یه، ده‌بێ له داب و سوننه‌ته ناره‌وا و دژ به ژنان فاكتۆر بگرین و سوننه‌ته جوانه‌كان بپارێزین، بۆئه‌وه‌ش ده‌بێ هه‌ر كاممان له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین. ژنان ده‌بێ بێنه ناو بازاری ئیش و كاره‌وه و وه‌كوو ئینسانێك لێهاتوویی خۆیان نیشان بده‌ن تاكوو بتوانن سه‌ربه‌خۆیی ماڵی وه‌رگرن و به قه‌وڵێك ده‌ستیان له گیرفانی خۆیان دا بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بتوانن وجودی خۆیان به كوَمه‌ڵگا بناسێنن ده‌بێ بخوێنن و ئاستی خوێنده‌واری به‌رنه‌سه‌ر تا باوه‌ر به خۆیان په‌یداكه‌ن و بتوانن به بنه‌مایه‌كی فیكری دروست وعه‌قڵانی بۆ گرتنی مافه ره‌واكانیان هه‌وڵ بده‌ن. چونكه هه‌وڵ و خه‌باتێك بێ پشتیوانی وبێ بناغه‌ی فكری و زانستی ناتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێت. گرینگ نیه با هێواش و هێمنانه هه‌نگاو بنێین به‌ڵام به‌رده‌دام و قایم.