رایا ئالا لیپاستی:له ئۆرووپا ئه‌گه‌ر خاریجیه‌ك هه‌بێ، ده‌نگی راسیزم به‌رز ده‌بێته‌وه
خالید محه‌ممه‌دزاده
كێشه‌ی په‌نابه‌ران له ولاتی فینلاند، ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له‌و ولاتانه به نیسبه‌ت په‌ناخوازان. هه‌لسووكه‌وتی راسیزم، یاساكانی فینلاند‌و دیدی فینلاندییه‌كان به نیسبه‌ت په‌ناخوازان‌و پێگه‌و شوێنی ژنانی په‌نابه‌ر‌و كۆمه‌لێك پرسی دیكه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له فینلاند ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له گه‌ل خانمی رایا ئالا لیپاستی(Raija ala lipasti) به‌رهه‌م هێنا كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌كێشم:
رایا ئالا لیپاستی(Raija ala lipasti)به‌رپرسی ناوه‌ندی ژنانی شاری تۆركوی فینلاند‌و ئه‌ندامی حیزبی چه‌پی فینلاند له سه‌ره‌تای ئه‌م دانیشتنه‌دا به‌مشێوه خوی ناساند‌و وتی:"وانه‌ی ئابووریم خوێندوه. له بواری بازرگانی كارم كردوه. دوو مندالم هه‌یه. مێرده‌كه‌م ئه‌ندازیاری بازرگانی بوو. 18 سال پێكه‌و بووین".
دواتر له پێوه‌ندیی له گه‌ل چۆنیه‌تی ده‌ست به‌كاربوونی له بواری كێشه‌كانی ژنان وتی:"من هه‌میشه له كار سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی به‌شدار بووم. به‌لام من سالی 1992 زیاتر به‌شداریم كرد به تایبه‌ت له بواری كاری تایبه‌ت به ژنان. سالی 1994 پرۆژه‌ی یه‌كیه‌تی ئۆرووپامان له‌سه‌ر ژنان ده‌ست پێ كرد. هه‌مان سال له كونفرانسی جیهانی (پكن) له چین كه له سه‌ر ژن پێك هات به‌شدار بووم. ئێمه بۆ ژنان كار ده‌كه‌ین".
ئێستا له فینلاند زۆرێك له ژنانی په‌ناخواز نیشته‌جێن به‌رنامه‌ی ئێوه بۆ ئه‌و ژنانه چی بووه؟
یه‌كه‌م كاری ئێمه كه له شاری تۆركوی ده‌ستمان پێ كرد سه‌باره‌ت به توند‌و تیژی دژ به ژنان بوو. پاشان هه‌ولمان دا كچه‌كان ئه‌كتیڤ بكه‌ین كه كاری كۆمه‌لایه‌تی بكه‌ن‌و پاشان كارمان له گه‌ل ژنانی خاریحی كرد كه كارمان له گه‌ل دا بكه‌ن. ئه‌و بارگرژییه‌ی كه پیاو له ژنی ده‌كا رێگر بووه له به‌رده‌م به‌شداری ژن له كۆمه‌ڵگادا. هه‌ر وه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ی كچان‌و هه‌لسووراوبوونیان له به‌ر ئه‌وه مافه‌كانی خویان بزانن له كۆمه‌لگا بۆ ئه‌وه‌ی زۆلم یان لی َ نه‌كرێ. ئه‌و ژنه خاریجییانه‌ی كه دێنه ئه‌وێ هه‌ولمان دا ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه له یاساكانی فینلاند. ئێمه ئه‌وانمان ئاگادار كردوته‌وه پێمان وتوون كه ئێوه بۆ چه‌ند سال ده‌چێ له‌وێ نیشته‌جێن، به‌لام نازانن مافتان چیه له ولاتی فینلاند. بۆیه كارمان له گه‌لیان كردوه‌و تێمان گه‌یاندون كه مافی ئێوه له ولاتی فینلاند چیه.
كونكرێت ئێوه چ پرۆژه‌یه‌كتان هه‌بووه تا ئێستا؟
ئێمه ئه‌گه‌ر حیسابی بكه‌ین تا ئێستا 15 پرۆژه‌مان بردۆته سه‌رێ، به‌لام پرۆژه‌ی ئاخرمان كه به ناوی "داری پرته‌قال"بووه ئه‌وه زۆرتر له سه‌ر ژنانی خاریجی بووه‌و كوردیش تێدایه. ئێمه ئه‌وانمان ئاگادار كردوته‌وه‌و یارمه‌تیمان داون بۆ ده‌رس خوێندن‌و كاركردن له ولاتی فینلاند. ئێمه هه‌ولمان داوه ئه‌و ژنه خاریجیانه كه كوردیشیان تێدان تێ بگه‌یه‌نین كه ئێوه وه‌ك هه‌ر هاولاتییكی فینلاندی مافی وه‌ك یه‌كتان هه‌یه. ئه‌و پرۆژه‌ش هه‌ر له سه‌ر ئه‌وه بوو كه ئێمه كار له سه‌ر ئه‌و ژنه كوردانه بكه‌ین"
كێشه‌ی ژنانی خاریجی له فینلاند چیه؟
یه‌كه‌م كێشه‌یان زمان فێربوونه. راسته زمانی فینلاندی سه‌خته، به‌لام سه‌ختییه‌كه‌ی هه‌ر وه‌ك فێربوونی زمانی كوردی وایه. كێشه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان كه له ولاتی خۆشیان هه‌ر بێسه‌واد بوون‌و له كه‌لتورێكی زۆر كۆنه‌وه هاتوون‌و هه‌روه‌ها له دیهات ژیاون‌و راسته‌وخۆ هاتوون بۆ فینلاند كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ژنانه‌یه. هه‌ر وه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌وه‌نده كه‌لتووره‌كه‌یان كۆنه هه‌ر ده‌بێ له مال بمێننه‌وه، بۆیه كاتیان بۆ نامێنیته‌وه بۆ فێربوونی زمان، ئه‌وه‌یش موشكیله بۆ ئه‌وان. پیاوانیش له‌و باره‌یه‌وه رێگایان پێ ناده‌ن كه بچن بۆ كورسه‌كان‌و به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمانه‌كه‌ش بن. له ماوه‌ی 3 سال دا 800 كه‌س له‌و باره‌یه‌وه رێگایان پێ نه‌دراوه‌و له عه‌زاب دا بوون، پێیان خوش بووه به‌شداری بكه‌ن، به‌لام رێگایان پی َ نه‌دراوه.
ئه‌م كه‌لتوروه كه وه‌ك كۆسپێك له به‌رده‌م به‌شداری ژنان له كایه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان باست كرد‌و له لایه‌كی دیكه‌وه نامۆبوونی ده‌وله‌تی فینلاند به‌م ترادسیون‌و وه‌زعییه‌ته‌ی په‌ناخوازانی ژن، چون ئه‌مه پێشان ده‌ده‌ن به حكوومه‌ت؟
ئێمه له بیری فیلمیك داین له سه‌ر ژیانی ئه‌و ژنه خاریجییانه كه دروستی بكه‌ین‌و وه‌ك زانیارییه‌ك بدرێت به ده‌وله‌تی فینلاند بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدا كه چون ره‌فتار بكا له گه‌ل ئه‌و خاریجییانه‌ی كه له‌وێ نیشته‌جێن. بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن له كۆمه‌لگای فینلاندی دا جێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه. ئێمه له هه‌ولداین به دروست كردنی ئه‌و فیلمه پێیان بلێین كه ئه‌وانیش له‌و ولاته مافی به‌رابه‌ریان هه‌یه له‌و كۆمه‌لگایه‌و ده‌بێ رۆلی به‌رچاویان له‌و كۆمه‌لگایه هه‌بێ‌و ده‌بێ خۆیان رێك بخه‌ن له‌گه‌ل ئه‌و كۆمه‌لگایه.
باشه به هه‌موو ئه‌و كێشانه رۆلی ده‌وله‌تی فینلاند چی بووه بۆ ئاسانگاری كردن له به‌رده‌م هه‌لسوورانی ئه‌و ژنانه؟
تا ئێستا شتێكی وای نه‌كردوه، به‌لام كۆمه‌لێك كۆرسی ساده هه‌بووه بۆیان. به‌لام ئێمه ده‌مانه‌وی له ئاینده‌دا ئه‌و كاره بكه‌ین كه هه‌م ژنان‌و هه‌م پیاوان بێنین قسه‌یان بۆ بكه‌ین وه‌ك كۆرسی زیاتر بۆیان دابنێین‌و ئێمه هه‌ول ده‌ده‌ین ته‌واوی یاساكانی فینلاندیان بۆ باس بكه‌ین كه ئه‌وان چ مافێك یان هه‌یه. ئێمه ده‌مانه‌وێ كێشه‌كان له ناوبه‌رین. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێ فێریان بكه‌ین كه پیاو‌و ژن هیچ فه‌رقێكیان نیه‌و ده‌بێ وه‌ك یه‌ك بن. بۆ پیاو هیچ عه‌یب نیه ئه‌گه‌ر له مال دا كار بكا‌و ژنه‌كه‌ش ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه له كاری سیاسی دا خۆی بباته پێشه‌وه. جا بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێ پێیان بلێین كه ئه‌گه‌ر ژن هاوشانی پیاو كار بكا كۆمه‌لگا زۆر پێشكه‌وتوو ده‌بێ. بۆیه من زۆر خۆشحالم ده‌بینم له كوردستانیش ژنان خۆیان كاندید كردوه بۆ كاری ولات.
كێشه‌ی ئه‌سلی ئه‌و بنه‌ماله خاریجییانه چیه؟
كێشه‌ی ئه‌سلی ئه‌و بنه‌ماله خاریجیانه ئه‌وه‌یه كه له كه‌لتورێكی دیكه‌وه هاتوون‌و تو ناتوانی ته‌ئسیرێكت تێ‌یان دا هه‌بێ. هه‌موویان وه‌ك یه‌ك بیر ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه چ ته‌ئسیریكی له‌سه‌ر كه‌لتوری ئێوه ده‌بێ ئه‌م ترادسیونه؟
به‌لێ ته‌ئسیری له سه‌ر بنه‌ماله‌كانی ئێمه‌ش هه‌یه. ئه‌مه‌ش خوی ترسێكه بۆ ئێمه. چونكه ئه‌مانه زۆر داخراون.
دژكرده‌وه‌ی راسیزم له فینلاند به‌رامبه‌ر به‌م خاریجییانه چونه؟
ئه‌وه راسته راسیزم له به‌رامبه‌ر ئه‌و خاریجیانه دژكرده‌وه‌ی هه‌یه. زۆریشن له ناو فینلاند. به‌لام ئه‌و خاریجییانه ئه‌وه‌نده له باری كه‌لتوری پته‌و وه‌ستاون كه ئه‌و راسیزمانه ناتوانن ته‌ئسیریان له سه‌ر بكه‌ن. ئه‌و كه‌لتوره كۆنه‌ش ئه‌و ته‌ئسیره‌ی هه‌یه كه چه‌ند قه‌تل له سه‌ركچان روو بدا. دیاره ئه‌و قه‌تلانه بووه به هوی راپه‌رینی راسیزم‌و وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو بنه‌ماله خاریجییه‌كان به‌و شیوه‌یه كچه‌كانیان ده‌كوژن، له به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و خاریجییانه له رقی راسیزم زۆر جار خۆیان له گه‌ل جامعه‌ی فینلاند ناگۆنجێنن. وه‌ك دژكرده‌وه‌یه‌ك بۆ خۆیان ده‌مێننه‌وه. بۆیه راسیزم دژیان راده‌وستن. زۆرێك له‌و بنه‌ماله خاریجیانه داخراون‌و زۆر شت تێ‌یان دا روو ده‌دا كه فینلاندییه‌كان ئاگادار نین‌و نازانن له كۆمه‌لگای ئه‌وان چ ده‌قه‌ومێ. كه ئه‌مه‌ش توره‌یی راسیزم به شوێن خوی دا ده‌هێنێ.
ئێوه چی تان كردوه له‌م به‌ینه‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری راسیزم له سه‌ر په‌ناخوازان؟ ئێوه چون سه‌یری په‌ناخوازان ده‌كه‌ن؟
ئێمه له هه‌ولداین ئه‌وفشاره كه‌م بكه‌ینه‌وه. ئێمه هه‌ول ده‌دین بێ رێزی به خاریجی نه‌كرێ. ئێمه به راسیزمه‌كان ده‌لێین ئه‌وانیش ئینسانن‌و خاوه‌ن كه‌لتوری خۆیانن‌و چه‌ندین سال له گه‌ل ئه‌و كه‌لتوره ژیاون. ئه‌وان ناتوانن كه‌لتوری خۆیان له ناوبه‌رن‌و ئێمه‌ش ده‌بێ وه‌ك ئینسانێك چاویان لی َبكه‌ین كه فشاریان له سه‌ر بووه‌و هاتوون بۆ ولاتی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده بژین. ئێمه بۆ راسیزمه‌كان ئه‌مه روون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و شه‌ره‌یان نه‌بێ له گه‌ل په‌ناخوازان. ئێمه ئاوا سه‌یریان ناكه‌ین كه كوردن یا سومالی. ئێمه وه‌ك ئینسان سه‌یریان ده‌كه‌ین‌و ئه‌مه‌ش به راسیزم ده‌لێین.
ئه‌م كاره‌ی ئێوه له رووی ته‌ره‌حوم‌و به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه‌یه یا له چوارچێوه‌ی یاسا ئه‌م كاره ده‌كه‌ن‌و یاسا چون سه‌یری ئه‌م په‌ناخوازانه ده‌كا؟
نه‌خێر ته‌ره‌حوم نیه‌و وه‌ك یاسا كاریان له سه‌ر ده‌كه‌ین. یاساكان لای ئێمه وه‌ك ئینسان چاو له په‌نابه‌ران ده‌كا‌و هه‌موو خه‌لكی له فینلاند له به‌رانبه‌ر یاسا مافی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه. كه‌س له سه‌ر ره‌گه‌ز‌و زمان جیاوازی له سه‌ر ناكرێ له یاسادا.
ئه‌ی ئه‌م یاسایه چون چاو له راسیزم ده‌كا؟
ئێمه پێویستمان به‌و خه‌لكه هه‌یه كه له ولاتی خۆیانه‌وه هاتوون بۆ لای ئێمه. به دیدێكی به‌رابه‌ره‌وه چاویان لێ ده‌كه‌ین. به‌لام ئه‌وه هه‌ر فینلاند نیه راسیزمی تیدایه. له هه‌موو ولاتانی ئۆرووپا ئه‌گه‌ر خاریجیه‌ك بێ، ده‌نگی راسیزم به‌رز ده‌بێته‌وه. ئێمه به راستی هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان بۆ ئه‌و راسیزمانه نیه، به‌لام وه‌ك قانوون ره‌فتاریان له گه‌ل ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بده‌ن له خاریجییه‌كان یا كاری خراپیان له‌گه‌ل بكه‌ن ئێمه بۆ ئه‌وان روو له یاسا ده‌كه‌ین.
دیدی راسیزم به نیسبه‌ت خاریجیه‌كان دیاره، ئه‌ی دیدی راسیزم به نیسبه‌ت ئێوه كه دیفاع ده‌كه‌ن له خاریجی، چونه؟
ئه‌وان زۆر جار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئێمه‌ش. به‌لام ئه‌مه ته‌ئسیری له سه‌ر من نه‌كردوه كه له كاره‌كه‌م شل ببمه‌وه. من له گه‌ل خراپه‌ی ئه‌وان نیم.
چون له گه‌ل كورد ئاشنا بووی؟
پێش ئه‌وه‌ی سه‌دام شیمایی به‌كار بێنێ له هه‌له‌بجه لای ئێمه كه‌س ناوی كوردی نه‌بیستبو‌و، كه‌سیش نه‌یده‌زانی كورد كێیه. كورده‌كانی فینلاندیش داخراون‌و كه‌متر تێكه‌ل ده‌بن، بۆیه ئێمه دره‌نگ له گه‌ل كورد ئاشنا بووین. هه‌ر چه‌ند ئێستا فێری هه‌لپه‌ركێی كوردیش بووم. ئێستا ده‌زانم ئێوه ژیانێكی زۆر ساده‌تان هه‌یه. لای ئێوه ئازادی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش زۆر خۆشه. ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی ئێوه زۆر باشه. لێره بنه‌ماله‌كان هه‌موو پێكه‌وه ده‌ژین ئه‌مه‌ش زۆر خۆشه. ده‌زانم ژیانی ئێوه زۆرسه‌خته به تایبه‌ت بۆ ژنان كه‌چی زۆر خۆشحال ده‌یان بینم.
ده‌زانم ده‌وله‌ته‌كانیش زۆر خراپبوون له‌گه‌لتان دا ئه‌وه‌ش وای كردوه كه ئێوه تووره‌بن‌و توره دیاربن. هه‌موو ئه‌وانه‌م هه‌ست پی َكردوه. زۆریشم پی َخۆشه كارتان له‌گه‌ل بكه‌م.