RSS
» رێكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستان
رێكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستانخالید محه‌مه‌دزاده20ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مسال راست دوو ساڵ به سه‌ر دامه‌زرانی ریكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستان، تێپه‌ری. له‌م رۆژه‌دا‌و سالی 1384ی هه‌تاوی‌و به هه‌ول‌و هیمه‌تی محه‌مه‌دسدیقی كه‌بوودوه‌ند به‌ردی بناغه‌ی رێكخراوێك دامه‌زرا كه ئه‌ورۆكه به گواستنه‌وه‌ی هه‌وال‌و كاره‌ساته‌كان‌و داكۆكیی كردن له مافی مرۆڤی كورد له ئێران به ئیعتبارترین ریكخراوی كوردی له ئێران ده‌ژمێردرێ. هه‌ر چه‌ند یادی دووساله‌ی دامه‌زرانی ئه‌م رێكخراوه‌ش به بێ ده‌نگییه‌كی گه‌وره تێ په‌ربو‌و‌و ته‌نیا چه‌ند وتاریكمان له ئه‌ندامانی ئه‌م ریكخراوه خوێنده‌وه. ئه‌م بێ ده‌نگییه گه‌وره‌یه له قه‌بال رێكخراویكی چالاكی ئه‌وتۆ له حالێك دایه كه سالانه‌و له كوردستان دا یادی زۆر حیزب‌و رێكخراوی بێ كه‌لكی كوردی ده‌كرێنه‌وه كه ته‌نیا بێ ده‌نگی به‌رهه‌م دێنن. ئه‌م نووسینه‌ش ته‌نیا هه‌ولێكه بۆ لێدوانێكی كورت له سه‌ر ئه‌م ریكخراوه‌و كاره‌كانی، وێرای خستنه‌رووی كۆمه‌لێك پێشنیار بۆ چالاكوانانی ئه‌م ریكخراوه:ــ ئه‌م رێكخراوه ته‌نیا له دوو سال كاری خوی دا زیاتر له 800 هه‌وال‌و راپۆرتی باوه‌رپێكراو له پێوه‌ندیی له گه‌ل پێشیلكردنی مافی مرڤ بلاوكردوته‌وه، په‌رده‌ی له سه‌ر موحاكه‌مه‌و گرتن‌و ئیعدامی زیاتر له3000 كه‌س هه‌لداوه‌ته‌وه. سه‌رۆكی ئه‌م ریكخراوه زیاتر له 180 چاوپێكه‌وتن‌و لیدوانی داوه‌و تا ئێستاش زیاتر له 150 به‌یاننامه‌و نامه‌یان بلاوكردوته‌وه كه هه‌ر هه‌موویان پێوه‌ندیی دار بوون به پێشیلكاری له بواری مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌لاتی كوردستان.ــ هه‌ر هه‌مووی ئه‌و هه‌ولانه‌و ده‌یان هه‌ولی دیكه‌ی ئه‌م ریكخراوه، له كاتێك دایه كه بێ ده‌نگی‌و سانسۆرێكی به‌ربلاو بالی كێشاوه به سه‌ر كوردستانی ئێران دا. ته‌نانه‌ت كردنه‌وه‌ی سێ كانالی ته‌له‌ویزیونی حیزبیش بۆ كوردستانی ئێرانیش نه‌یتوانی ئه‌و فه‌زایه بشكێنێ‌و له راستیش ئه‌گه‌ر ریكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستان نه‌بێ ئه‌م ته‌له‌ویزیونانه‌ش یه‌ك هه‌والیشان له كوردستان نابێ. به بوونی ئه‌و فه‌زا قۆرسه‌و ئه‌و سانسۆره‌ش كه هه‌یه، میدیای هه‌ناسه كورت‌و كه‌مخوێنی حیزبی له‌و پارچه‌یه‌یش دا جگه له شیعاردان‌و لنگاوقووچكردن‌و به حیزبی شوبهاتدنی هه‌موو رووداو‌و هه‌وال‌و كاره‌ساته‌كان یا لال بوونیان له به‌رانبه‌ریان هه‌والێكی جێی باوه‌رمان لێیان نه‌بیست.ــ گرنگی ئه‌م رێكخراوه ته‌نیا له كاركردنی به‌رده‌وام‌و گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان نیه، به‌ڵكوو ئێستا ریكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستان، رێكخراوێكی جێگه‌ی باوه‌ر‌و متمانه‌شه. هه‌وال‌و راپۆرته‌كانی ئه‌م ریكخراوه، هه‌لگری باوه‌رمه‌ندی زۆرن‌و جێگای شك‌و گۆمان نین. له بیرمان نه‌چێ له ئێستای كوردستانی ئێران دا زۆر هه‌والی ئایدئۆلۆژی رێژ له لایه‌ن میدیای حاكمییه‌ت‌و حیزبه كوردییه‌كان بلاو ده‌كرێنه‌وه كه جێگای باوه‌ر نین. له راستی دا نه سایت‌و میدیا حیزبیه‌كان جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌رن‌و نه میدیای حكومه‌تیش. ئه‌مه‌ش به مانای شوبهاندنی كاركردی حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیون نیه. به‌ڵكوو ئێعتراف به كاركردی كۆمه‌لێك میدیای نائازاد‌و نامتمانه به نیسبه‌ت كوردستانی ئێرانه‌وه‌یه. له خۆرا نیه كه هیچ كامێكیان جێگای سه‌رنج‌و تێرامان نین‌و هه‌وال‌و ریپۆرتاژه‌كانیان نابنه جێگای وردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی‌و هیچ مشتومرێكیشیان لێ ناكه‌وێتـه‌وه.ــ میدیای حیزبی كه به بوونی سانسۆری حكومه‌تی ده‌یتوانێ بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره پربكه‌نه‌وه له گواستنه‌وه‌ی راستییه‌كان، به‌لام كاركردی ئه‌م میدیایانه‌ش به ئێمه ده‌لێن كه زۆر داماوتر له‌وه‌ن كه میدیای ئازاد‌و دێموكرتیك بن. پێموایه ئه‌مان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ل هه‌واله‌كانی كوردستان قه‌رزداری ریكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستانن. بۆیه بوونی رێكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستان‌و چه‌ندان كانالی دیكه‌ی ئازاد‌و دێموكراتیك بۆ كورده‌كانی ئێران گرنگی خوی هه‌یه. ــ هه‌ر چه‌ند له پال هه‌موو كاره‌كانی ریكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كوردستان، پێموایه ئه‌م رێكخراوه پێَویستی به كۆمه‌لێك گۆرانی هه‌مه‌چه‌شن هه‌یه. بۆنموونه ده‌رباز بوون له‌و قالبه ساختاریه‌ی كه ئێستا هه‌یه. واته پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ كارێك بكرێ ئه‌و رێكخراوه خۆ دوور بگرێ له ساختار‌و میكانیزمه حیزبیه‌كان بۆ كاركردن هه‌م له پێره‌وی ناوخوی دا‌و هه‌م له ته‌عامول كردن له گه‌ل روودا‌و كاره‌سات‌و شوێنی رووداوه‌كان.ــ له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زیادكردنی هه‌والنێران‌و ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه له‌و ناوچانه‌ی كه تا ئێستا ئه‌م رێكخراوه نه‌یتوانیوه كاری تێدا بكا گرنگی خوی هه‌یه. له بیرمان نه‌چێ خالی نیگه‌تیڤی ریكخراوه كوردییه‌كان لۆكالی بوونیان له كاركردن دایه. به شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانین بلێین ئێمه تا ئه‌م ساتانه‌ش دا هیچ حیزب‌و رێكخراوێكی سه‌رتاسه‌ریمان نیه به‌كاركرد‌و به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانی، هه‌ر چه‌ند زۆرێك له رێكخراو‌و حیزبه‌كان ئیدیعای كوردستانی بوونی هه‌لسوورانیان ده‌كه‌ن، به‌لام واقێع‌و شیعار دوو دنیای به ته‌واوی جیاوازن. بۆیه ئه‌و رێكخراوه‌ش ده‌بێ له هه‌ر چه‌شنه كاركردێكی لۆكالی‌و شوێن په‌رستانه خۆ ده‌رباز بكا. واته خووگرتن به كاركردن له ناوچه‌یه‌ك‌و فرێ دانی ناوچه‌كانی دیكه.ــ هه‌تاكوو ئێستاش زمانی فارسی زمانی ره‌سمی ئه‌و رێكخراوه‌یه، بۆیه پێم وایه له پال پاراستنی زمانی فارسی بۆ ئه‌و ریكخراوه، سازمان ده‌بێ جیا له زمانی فارسی، زمانی كوردیش وه‌ك زمانی نووسین بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌وال‌و راپۆرته‌كانی بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئیستفاده بكا‌و بێ گۆمان به میلیونان كورد هه‌ن كه هیچ ئاشناییه‌كیان به زمانی فارسی نیه‌و من خوم دیومه كه وه‌رگێرانی هه‌واله‌كانی ئه‌م رێكخراوه له ناوه‌ندی رۆژنامه‌نوسی باشووری كوردستان هه‌میشه كۆسپێك بووه له به‌رده‌م ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێی هه‌واله‌كان.ــ له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ده‌توانێ وه‌زعییه‌تی مافی مرۆڤ له ناو حیزبه كوردییه‌كان‌و ئه‌و هه‌زاران كورده ئێرانییه‌ی كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌ژین له رێگای هه‌والنێرانیه‌وه شرۆڤه بكا‌و ببێ به تریبونی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه رۆژانه سووكایه‌تیان پێ ده‌كرێ. من پێم وایه له ناو زۆرێك له حیزبه كوردییه‌كان‌و ئه‌و ئۆردووگایانه‌ی كه ئێستا كورده‌كانی ئێرانی تێدا نیشته‌جێن، پێشلكاری مافه‌كانی مرۆڤ به زه‌قی ده‌بینرێن، به‌لام كۆمه‌لێك هۆی سیاسی په‌رده‌یه‌كی باش بووه بۆ شاردنه‌وه‌یان.ــ سالی سێهه‌می كاركردی سازمان ده‌توانێ سه‌رنج راكێش بێ‌و هیوادارم هه‌روه‌ها بلیندگۆی ئازاره‌كانی خه‌لكی كوردستان بمێنێته‌وه‌و لێره‌ش دا ماندوو نه‌بوونی به هه‌موو ئه‌ندامانی ریكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ده‌لێم‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ به ئازات ده‌خوازم له گواستنه‌وه‌ی واقێعی مافی مرۆڤی كورد له ئێران دا.