| ساڵح سووزه‌نی: "ره‌وتی مێژوو به قازانجی نوێخوازان و نوێترخوازانه" |
|
سازدانى دیمانه: خالید محه‌ممه‌دزاده ـ ده‌توانم بڵێم سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی چاوهرانییهكان له شێعر بوو، یا قورس‌تر كردنی باری شێعر بوو، به‌و مانایه كه رهسالهتێكی نیشتمانی‌یان له شێعر ده‌ویست، واته شێعر ده‌بی ئازاره‌كانی نیشتمان بلاوێنێته‌وه و هه‌ڵگری گیانی شۆرشگیرانه بێ، ئایا ئیستاش به سه‌رنجدان به رزگارنه‌بوونی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م چاوه‌روانییه هه‌ر له شێعر ده‌كرێ و ئه‌ساسه‌ن پێتوایه ئه‌مه كاری شێعره؟ یا ئه‌مه زیندانی كردنی شاعیره؟ ـ تو شێعری ئیستای كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چون ده‌بینی؟ شێعر چ پیگه‌یه‌كی له ئیستای ئه‌ده‌بیاتی كوردی هه‌یه؟ ـ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چون ده‌بینی؟ پیتوایه ره‌خنه توانیویه‌تی وه‌ك ژانریك قورسایی خۆی بسه‌پینێ بهسهرئهدهبی كوردا؟ ـ كاری ره‌خنه چییه؟ بۆ ره‌خنه لای ئیمه له دوو حاله‌تی"شاباش"یان "جنێودان" خۆی دوورنه‌خستۆته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پێناسه‌ی ماتیۆ ئارنولد ره‌خنه‌گری سه‌ده‌ی نوزدهمان له سه‌ر پێناسه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی قبوول بێ كه ده‌لێ:"ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ههولیكی بێ لایه‌نانه‌یه بۆ فێربوون و بره‌وپێدان به باشترین بابه‌ت" یا ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌مان وه‌ك چه‌مكێكی زانستی قبوول بێ كه كار له سه‌ر پۆلین به‌ندی و هه‌لسه‌نگاندنی زانستی بابه‌تێك ده‌كا. تۆ پیتوایه ره‌خنه‌ی له‌م شێوه له ئه‌ده‌بی كوردیدا بوونی هه‌یه؟ ـ تۆ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به سه‌رنجدان به‌وه كه زۆرترین نووسینی بلاو نهكراوهت هه‌یه، ده‌مه‌وێ لێت بپرسم كۆسپه‌كانی سه‌ر ریگای بلاوكردنه‌وه له ئێران چییه؟ ـ هه‌رله په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل كاری ئه‌ده‌بیی، رۆڵی بڵاوكراوه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بواری ئه‌ده‌بییدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؛ پێگه‌ی "سروه" چون ده‌بینی؟ ئه‌مه به سه‌رنجدان به‌م راستییه كه بۆ خوت چه‌ندین سال كارت تێدا كردووه؟ ـ چون ده‌روانیته ئه‌ده‌بی پێش خۆت؟ ـ هه‌وڵی نویخوازنی بواری ئه‌ده‌بی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه ئایا توانراوه ده‌لاقه‌یه‌كی دیكه له ئه‌ده‌بی كوردیدا بكرێته‌وه؟ ـ شه‌ری نێوان نوێخوازان و نه‌ریتخوازان به كوێ گه‌یشت؟ ئه‌مه به‌سه‌رنجدان به‌و راستییه كه ئێمه له سالانی رابردوودا شاهیدی پێكههڵپرژانی ئه‌م دوو ره‌وته، چ له گۆڤاره‌كان و چ له كۆر‌و كۆبونه‌وه‌كاندا ده‌بووین، ئه‌م شه‌ره تا چ راده‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان كاریگه‌ریی خۆی به‌جێ هیشتوه؟ ( "بزاڤی نویخوازی ئه‌ده‌بی له كوردستانی ئیران ئه‌نجام سه‌له‌فیه‌تی چهقهخانهشی هێنایه سه‌ر نووسینی به‌ناو جیدی و راستهوخوَ و ئه‌مجاره نه‌به شیوه‌ی گه‌مه و كاریكاتیر، به‌ڵكو به وتار، هاته مه‌یدانی ده‌ربرینه‌وه، دوو«وتاری» بوناپارتیزم له شێعری نویی كوردیدا» /شه‌نده/ و «تراویلكه» نووسینی مه‌نسووری حامیدی له مهابادی ژماره 16 و 17 كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بهریزانهیه له سه‌ر بزاڤی نویخوازی و شیر و تیركیشان و چنگ و ددان پیشاندانه به ئالآههڵگرانی نویخوازی و ئه‌و لاوانه‌ی «به شوێن تراویلكه‌یه‌كی پرشینگداردا لارێ ده‌با!!!» باوه‌كوو ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی زۆرتر سه‌ری خۆیان به ده‌قی ئه‌ده‌بیه قاڵ ده‌كه‌ن نه به‌و جوین و پلارتیگرتنانهوه به‌لآم هه‌نی جار ناچار ده‌بن بینه ئه‌م په‌راوێز و كهنارهشهوه بووه‌ی نه‌هیڵن هه‌نێ له دوستانیان له‌وه زیاتر خۆیان بده‌ن به ده‌ست باوه! ئه‌گه‌ر له جوین و ته‌وس و پلاری ئه‌و وتارانه بگه‌ڕین و ئیمه‌ش خۆمان به ده‌ست ئه‌و شیوه نووسینه‌وه نه‌ده‌ین كه ناوبه‌ناو له ناو وتاره‌كان دا هاتوون قسه‌ی ئه‌م به‌ریزانه ئه‌مه‌یه: 1ـ بزاڤی نویخوازی له سه‌ر ره‌وتی ئه‌ده‌بی كوردی نیه و كووده‌تایه‌كی بوَ ناپارتیزمیه، با له‌وه‌ش بگه‌ریین كه بزاڤی نویخوازی هونه‌ری ئهشتوانری به كووده‌تا له قه‌له‌م بدرێ، بۆ وه‌ی پشتی به شوڕشی جه‌ماوه‌ریه‌وه نه‌به‌ستووه و وه‌ك بچران /گسست/ له زمانی بنیشتهخۆشه له میژووی ئه‌ده‌بی جیهانیدا هاتۆته به‌رچاو /له‌م باره‌وه خویندنه‌وه‌ی فوَكۆ له‌مه‌ڕ میژووی نیشانه‌كان به‌و دۆستانه پیشنیاردهكهم و من پیش‌تر له‌وتاری، ئپیستمۆلۆژیای شێعری كوردیدا ئاماژه‌م پێكردوه/ كێ ناڵێ كووبیسم و دادائیستم و ته‌نانه‌ت هه‌مه‌كی ره‌وتی پۆست مۆدیرنیزم یان بۆچوونه‌كانی نیچه له‌مه‌ر ئاسمان و... كووده‌تای /به‌قه‌ولی ئه‌وان بوناپارتیزمی!!/ نه‌بوون... هه‌ر چه‌نده واژه‌ی /وشه/ كووده‌تا وشه‌یه‌كی زمانی ئه‌ده‌بی نیه و ئه‌و به‌ریزانه له ناهۆشیاری زیهنی خۆیانه‌وه/ كه سیاسه‌ت بێ/ هاوردوویانهته ئه‌م پانتاشهوه... به‌لآم ئه‌وه لای ئیمه سه‌یر نیه و لامان وایه هه‌موو وشه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچیته ناو هه‌موو باسیكهوه به‌لآم قسه‌ی نویخوازان ئه‌مه‌یه ـ به‌ڵێ بزاڤی نویخوازی له پانتای ئه‌ده‌بی و هونه‌ریدا ده‌كرێ وه‌ك كووده‌تا راڤهبكرێ بۆ وه‌ی پشتی به‌جه‌ماوه‌ر نه‌به‌ستووه نموونه‌ی میژوویشی زۆره با دوستان بۆخوَیان دووی كهوهن و ئه‌وه‌نده سست و ته‌وه‌زه‌ل نههیننهوه پانتای باسی جیدیه‌وه. /ئه‌و به‌ڕیزانه ئه‌گه‌ر مه‌حوی و نالییان به باشی خویندبیته‌وه ده‌زانن كه ئه‌م ره‌وته (مه‌به‌ست زمانشكینییه) ئه‌وه‌نده‌ش به ئه‌ده‌بی كوردی نامۆ نییه/* 2ـ «ئه‌وانه/مه‌به‌ست نویخوازانه/ به‌پێی تاكتیكی ئاشكرا!!» هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه‌یه‌ك به توندی به‌ر په‌رچ ئه‌ده‌نه‌وه» بزاڤی نویخوازی له كوردستانی ئیران له سه‌ر بنه‌مای ره‌خنه به‌ند بووه و ئه‌مه‌یان ئاشكرایه.بلآو كردنه‌وه‌ی ده‌یان را و بۆچوونی جیاواز و ته‌نانه‌ت دژبه‌یه‌ك له گۆڤاره‌كانی زریبار و سیروان و ده‌ق و رچه دا ئه‌م راستیه ئهسهلمینی بۆ وه‌ی وه‌ك پیش‌تر گوترا 1 نویخوازان هه‌ر له بنه‌ره‌ت دا له‌گه‌ڵ باوك و دواتر باوكێكی ئه‌ده‌بی، بهرنهنگاربوونهتهوه و ئه‌و چه‌مكه‌ش /باوك/ئه‌وان هیناویانه‌ته پانتای ئه‌ده‌بی كوردیه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و به‌ریزانه‌ش رچه بێ ئه‌وا به چاو خشاندن به وتارگه‌لی رچه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وانه‌ی له رچه‌دا به‌رهه‌میان بلآو كردۆته‌وه وه‌ك یه‌كدی بیرناكه‌نه‌وه و هیچیشیان به توندی/وه‌ك ئیوه ده‌فه‌رموون یه‌كیان رهفر نه‌كردۆته‌وه ـ له رچه‌دا به‌رهه‌می ئه‌م به‌ریزانه بلآو كراوه‌ته‌وه كه ئاشكرا دیاره له بهرهیك دا نین ـ عه‌بدولخالق یه‌عقوبی ـ ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده ـ یوونسرهزایی به‌ختیار سه‌جادی ـ شه‌هاب شیخی ـ فه‌رزاد میرئه‌حمه‌دی ـ ساماڵ ئه‌حمه‌دی ـ حوسین شیربه‌گی ـ قادر هیدایه‌تی ـ موزه‌فه‌ر بابامیری ـ زاهید حسینی ـ عزیز ناسری ـ رئوف محموودپوور ـ فه‌رزاد ئاریا ـ ئه‌مجه‌د غۆلآمی و حه‌مه‌سالح سووزه‌نی و… به‌لآم راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نویخوازان هه‌وڵیان داوه له‌گه‌ڵ سه‌له‌فیه‌ت / به‌مانا عامهكهی له پانتای ئه‌ده‌بدا و تاقمی وانموود/ ئه‌وانه‌ی به ده‌مامكی نویخوازیهوه دیعایه‌ی نویخوازبوون ده‌كه‌ن و دیاره كیشن/ خۆیان جوی بكه‌نه‌وه ـ و ئه‌مه‌شیان به وتار بلاَوكردۆتهوه. و پیویست به دریژدادری ناكا! 3 ـ «به‌رانبه‌ر به نویخوازی باوی نیو سه‌ده‌ی رابردووی ئه‌ده‌بی رۆژهه‌لآتی نیوه‌راست و كوردستان ـ به‌تایبه‌ت ئیران سیاسه‌تی بایكوَت و بیده‌نگیان ره‌چاو كردوه» دیاره ئه‌م قسه‌یه تۆمه‌ته و به‌س به‌ریز ناسری نموونه زۆری بۆ ئه‌م به‌ریزانه ریز كردوه2 به‌لآم منیش هه‌نێ قسه‌م له سه‌ر ئه‌م خاڵه هه‌یه. دیاره نویخوازان ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به جیهانی ده‌زانین و لایان وایه هه‌موو ئه‌دیبێ ماڤی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ته‌كنیكه / به قه‌ولی ئه‌وان ئاجووری بیگانه/ فۆرمی و ئاوهرۆكیهكانی ئه‌ده‌بی جیهانی كه‌ڵك وه‌رگرێ – مامۆستا گۆران ده‌فه‌رمێ: «نووسه‌ر و شاعیرانی ئه‌وسا ، به‌تایبه‌ت ،شیخ نووری و ره‌شید نه‌جیب و من، كه پیكه‌وه به ئه‌ده‌بی توركی متاپیربووین..ئه‌ده‌بی توركی قوتابخانه‌ی شێعری تازه‌ی تیا پهیداببووكه پییان ده‌گوترا«ادبای فجری ئاتی»كه ئیمه پیی متاسیر بووین كه وایه هه‌موومان به یه‌كه‌وه ده‌مانڕوانیه یه‌ك كلاَورۆژنه..»/كاروانی شێعری نویی كوردی – به‌رگی یه‌كه‌م ـ كاكه‌ی فه‌للاح – چاپی كۆڕی زانیاری كورد/ ئه‌گه‌ر به‌ریز شه‌نده زمان و ئه‌ده‌بی توركییهی لا ئاجووری بیانی نییه، باشتر وایه بزانی كه شێعری « بۆ بولبول / فرمیسك و هونه‌ر لاپه‌ڕه‌ی 22 /شێعری« شیللی »شاعیری گه‌وره‌ی رۆمانتیكی ئینگلیزیه و گۆران به جوانی هیناویه‌ته ناو ئه‌ده‌بی كوردیه‌وه./شێعره‌كه‌ی هه‌ڵۆی هه‌ژاریش خۆ حه‌تم ده‌زانن هه‌ر شێعره‌كه‌ی پووشكینه و ده‌یان نموونه‌ی تر....«نیما»ش هه‌روه‌ها، ئه‌ویش بهئاشنایی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسه هاته ئه‌و مه‌یدانه‌وه… كه وایه نویخوازان لایان وایه ئاوڕدانه‌وه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كان كه بزاڤی نویخوازی جیهانییه له ئه‌قڵی سه‌لیم نزیكتره ئه‌و نموونانه‌ش ئه‌و به‌ریزه له شاعیرانی فارس هیناویه /نیما، شاملوو، فروغ و سوهراب … هه‌ر هه‌موویان له‌و سه‌رچاوانه ئاویان گۆزاتوَتهوه – نیما له ژیر كاریگهریتی شێعری نویی فه‌رانسه‌دا بوو ـ شاملو له ژیر گاریگهریتی مایاكوَفسكیدا و فرووغ ئاوی كانی سیلڤیا پلات ی ده‌خوارده‌وه و سوهراب له باغی كریشنا موَرتی گوڵی ده‌چنی و…/ له‌مه‌ڕ ئانارشیزمی ئه‌ده‌بیش من پیش‌تر له سه‌ر شێعری شاملو قسه‌م كردوه و پیویست به دووپات بوونه‌وه ناكا3به‌لآم ئه‌وه‌ی راستی بێ سه‌رچاوه‌ی ئاشنا بوونی زۆری له نویخوازانی كوردستانی ئیران ته‌نانه‌ت عیراقیش/ به جه‌ماعه‌تی ره‌هه‌نده‌وه/ بلآوكراوهكانی فارسییه و ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و به‌ریزه ده‌فه‌رمێ/بۆوه‌ی زمانی فارسی زمانیكی ده‌وڵه‌مه‌نده و كاریگهریتی شێعر و ئه‌ده‌بی فارسیش له‌سه‌ر نویخوازان به‌رچاوه و حاشایشی لی ناكرێ، به‌لآم چۆن ئه‌و به‌ریزه ئه‌م كاریگهریتییهی نه‌دیوه بۆ خۆی ئه‌زانی و به‌س…/ بڕواننه ئه‌و وتارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی شیكاری ئه‌ده‌بی شێعری پیوه‌ر جیاواز ـ له مه‌ریوان پیشكه‌ش كرا. ته‌نانه‌ت ناوی پیوه‌ر /معیار/ و جیاواز له وتاره‌كه‌ی باباچاهییهوه له‌مه‌ر شێعری پیوه‌ر – معیار ـ جیاواز وه‌رگیرابوو. یان كاریگهریتی جه‌ماعه‌تی مه‌وجی 3ی فارسی له سه‌ر هه‌نێ له شاعیرانی نویخواز به راستی به‌رچاوه. جا نازانم چۆن به‌رچاو ئه‌و به‌ریزه نه‌كه‌وتووه/ دیسان خۆی ده‌زانی/… وه‌ك وتم ئه‌وانه‌ش داده‌نیم بۆ وه‌ی ئه‌و به‌ریزانه خویندنه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن و بۆ خۆیان ئه‌و سه‌رچاوانه بدۆزنه…ته‌مبه‌لی باش نیه! هه‌ر چه‌ند وه‌ك كیشاویانه /له به‌ناو كاریكاتوَریك دا/ لایان وایه ئه‌و سه‌رچاوانه ئاجووری بیانین، به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویراویانه خۆیان له باسی جیدی بده‌ن ناچارن بخویننه‌وه/ 4 ـ ئه‌مانه كه‌وڵی ئه‌ده‌بی كوردی لیك هه‌ڵده‌وه‌شیننه‌وه و …من نازانم ئه‌وه چ ئهدهبیكه به كاری هیندێ «ئاماڵ نویخوازی سه‌ره‌ڕۆ» لیك هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه!!؟مه‌گه‌ر به گوته‌ی ئه‌و به‌ڕیزه «جیغی بنفش» /هه‌ڵبه‌ت بۆچوونی ئه‌ومان له مه‌ڕ ئه‌و شێعره قه‌بووڵ نییه/توانیویه‌تی ئه‌ده‌بی «ره‌سه‌نی» فارسی بشیوینێ؟ ده‌یان شه‌پۆڵ و ره‌هه‌ندی ئه‌ده‌بی فارسی ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی نهدابیته ره‌وتی ئه‌ده‌بی فارسی كه‌نگێ توانیویه ئه‌و كۆشكه سه‌ربه‌خۆ و ناسه‌ربه‌خۆیه ههڵوهشینیتهوه؟ به پیچه‌وانه‌وه ئه‌و شه‌پۆل و ره‌هه‌ندانه شاملو و گولشیری و.. تا به‌راهه‌نی و....ی لیهاته مه‌یدان و ئیستاش به‌رده‌وامه ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ریزه ده‌یڵێ ته‌نیا له مه‌ڕ هه‌نێ هونه‌رمه‌ندی بێ ریشه ده‌توانێ راست بێ، نه بۆ ئه‌وانه‌ی ماڵ و ژیانیان له پیناو ئه‌و ره‌وته دا خستۆته سه‌ر ده‌ست، له زۆر كوسپ و كهندیان داوه و گلاو و نهگلاو ئیستاش ماون و سوورن له سه‌ر ریبازهكهیان/كه هه‌مان ئانارشیزمی ئه‌ده‌بی و زمانی بێ/ داكار و رچه /كه من لام وایه ئه‌ركی خۆی به‌جێ هینا و ماباقی داوه‌ته ده‌ست لاوانی نویخوازهوه/ و پۆست مۆدیرنیزمی ئه‌ده‌بیش هه‌ر وایه !ئه‌گه‌ر به‌جی هاتبیته ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه ره‌نگه بتوانی كهلینیكی بچووكی ئه‌م ئه‌ده‌به به‌ستزمانه /كه له سه‌ر ئایدیۆلۆژیای باوك دامه‌زراوه / پڕكاته‌وه، كه نه‌شی كرده‌وه ، ئیوه له چی ده‌ترسن؟ ئه‌گه‌ر بلقی سه‌ر ئاو بن ده‌تۆقن و ئه‌گه‌ر نا وه‌ك به‌شیكی تر و شیوازیكی تر له میژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا دهمینیته وه / ره‌نگه ئه‌و به‌ریزه خانلهریهكان و میهدی حهمیدیهكانی ده‌وری شای له بیر نه‌بێ /كه من بیری ده‌خه‌مه‌وه/ چی‌یان به نیما و شاملوو كرد « خانلری به توسط همین احسانالله خان و رفقای او اسباب كنفت كردن مرا در كنگره‌ی نویسندگان كشیدهبودند. آنهایی كه می‌گویند به كار اهمیت میدهیم به كار یك نفر مخرب قیمت دادند و كار مرا غیر عاقلانه و بچگانه وانمود كردند»/ دفتر یاداشت روزانه نیما .. بهلاَم ئه‌وه‌ی مرد حهمیدیهكان بوون و ئه‌وه‌ی ما شاملو وه‌كان ده‌ی سا ئیوه له به‌ر چی ده‌بنه كۆسپی سه‌ر ریی نویخوازان؟؟ راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نویخوازان حه‌ز ناكه‌ن وزه و لیهاتوویی خۆیان له پانتای قرم و قاڵی رۆخهكان دا/ كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌ت و وانموود و ده‌مامك بێ له خه‌سار بگیڕن به‌ڵام مه‌گه‌ر ئیوه ئه‌و مافه‌شمان پێ ره‌وا ده‌بینن؟ 5 ـ كێ دهسهلاَت په‌لكیشی كردوه؟ به خۆشحاڵیه‌وه ئیمه وه‌ك ئه‌و به‌ریزه ناڕوانینه دهسهلاَت و پیوه‌ندیه‌كانی./له‌وه‌ش بگه‌ڕین ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ش خۆمان له رۆژههلاَت هاوردمانه مه‌یدانی رۆشنبیرییه‌وه /ئیمه لامان وایه ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابووری ته‌نیا به‌شیكی بچووك له سیسته‌می دهسهلاَتی سه‌قامگیر بووی ناو كۆمه‌ڵگایه / لامان وایه ته‌نانه‌ت دهسهلاَتی سیاسی ئابووریش جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی سازی ده‌كا /به ئوستوورهكانیهوه،كه ناهۆشیاری به‌كۆمه‌ڵی گه‌له، تا ده‌گاته چیرۆك و به‌یت و باو و فهرهنگ و هۆنهریهوه، له كۆمه‌ڵگای بچووكی بنه‌ماڵه‌وه تا ده‌گاته حكوومه‌ت و دهسهلاَتداری و….فاشیزم. بیرۆكه‌ی ئانارشیزمیشمان بۆ ئه‌وه‌ی هینایه ناو پڕۆژه‌ی نویخوازیهوه، بۆوه‌ی هه‌ڵویستی خۆمانمان له مه‌ڕ ده‌سه‌لات /به‌گشتی/ ده‌ر بریبێ/دیسانه‌وه برواننه دالی شێعر مه‌دلوولی خۆیه‌تی و به‌س ـ زریبار ژماره 11 /جا «بووبیتین به ده‌سه‌لات یان دهسهلاَت په‌لكیشی كردبیتین!!» ئه‌وه بایگانییهكانی میژوو روونی ده‌كه‌نه‌وه و به‌داخه‌وه كاتی وهلاَم دانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته(بۆ ئێمه كه له رۆژههلاَت ده‌ژین) نه‌هاتووه..ئه‌گینا كێ نازانی ئه‌وه‌ی له قاوخی بیرۆكه‌ی ده‌یان هه‌ره‌س له پای هه‌ره‌س دا ماوه‌ته‌وه ، دهسهلاَت په‌لكیشی كردوه؟ یان ئه‌وه‌ی كه .... « زخمی كه طبری زد هنوز به جاست. آنها نهتنها در سیاست احمق بودند، در رشته‌ی زندگانی هنری احمق تر بودند..»/نیما هه‌مان سه‌رچاوه) ـ پێت وا نییه فه‌زای ئه‌ده‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆرتر پڕ بووه له فه‌زای رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی باشووری کوردستان، تو ئه‌م شوێندانه‌رییه له‌چ رادهیهكدا ده‌بینی؟ ـ من راست به پێچه‌وانه‌وه ده‌یبینم: ره‌نگه له سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران تا ماوه‌یه‌ك به هۆی كه‌ش و هه‌وای تایبه‌تی شۆرشگیڕانهوه شوێن په‌نجه‌ی باشووری كوردستان ( به‌تایبه‌ت شێعری شاعیرانێكی وه‌ك شێركۆ و په‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ) به‌سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بیی له رۆژههلاَتی كوردستان دیار بوو و ئه‌وه‌ش ئاساییه بۆ وه‌ی لێره پێشتر هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ نووسین به‌زمانی كوردی نه‌بوو و ته‌نانه‌ت ده‌قی شێعری كه‌سانی وه‌ك سواره و هێمن و هه‌ژاریش له‌م دیو ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت و.. بهلاَم له 90 ـه‌كان به‌ملاوه به‌ره‌یه‌كی گه‌نجتر هاتنه مه‌یدان كه پێیان له‌و بازنه‌یه ترازاند و له زۆربه‌ی بواره‌كانی هونه‌ریدا وهپێشكهوتن.. بۆ وێنه سینه‌مای به‌همه‌ن قوبادی له كاری كێ ده‌چێ؟ نه‌قاشی و په‌یكه‌ره‌كانی هادی چی؟ رومانی باڵنده‌كانی ده‌م با و نوڤلێتی ده‌نگی نوخته و... شوێن په‌نجه‌ی كێهایان له‌سه‌ره؟ له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و شێعریشدا هه‌روه‌تر: كتێبگهل پێكهاته‌ی به‌یتی كوردی و تیشكی بلوورینی ده‌ق و خوێندنه‌وه نوێیه‌كانی سه‌رده‌م و چه‌ند خوێندنه‌وه‌یی نوێخوازان له‌مه‌ڕ یه‌ك ده‌ق له‌ودیو ئێستاش نه‌كراوه.. شێعره‌سات و شینترین به‌تاڵ و قاڵییه‌ك ده‌ناسم... و... ده‌یان هه‌نگاویان له شێعری ئه‌ودیو تێپه‌ڕاندوه (له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت بۆ شاعیرانی نوێخوازی ئه‌ودیو بۆ وه‌ی مه‌به‌ستم بایه‌خدانان و بێبایه‌خكردن نییه) ... بهلاَم له‌مه‌ڕ ره‌خنه له دهسهلاَتی كوردی و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگا و بواری ئه‌ندیشه ئه‌وه جه‌ماعه‌تی ئازادی و ره‌هه‌نده كه شوێنپه‌نجه‌یان دیاره و ئه‌وه‌ش دیسان ئاساییه بۆ وه‌ی ئێمه نه دهسهلاَتی كوردیمان هه‌یه و نه ئه‌وه‌نده بوار بۆ ده‌ربڕینی بیرورای ئازاد و نه... بزانه ناشماندهی به‌گرتن؟! ـ سپاس و دوا قسه‌تان بۆ خوێنه‌رانی ئه‌م دیمانه‌یه؟ |