ره‌وتی ریفۆرم له حیزبی دێموكراته‌وه تا كۆمه‌له‌ی شۆرشگێر
خالیدمحه‌مه‌دزاده
له‌م رۆژانه‌ش دا "ره‌وتی ریفۆرم"ی ناو كۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشای كوردستانی ئێران دوای چه‌ندین مانگ كێشه‌ی رێكخراوه‌یی‌و خۆخواردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌رهه‌موو ئه‌وفشارانه‌ی له سه‌ری بوو، سه‌ره‌نجام پلاتفۆرمی ریكخراوه‌یی خوی بۆ گۆران‌و رێفۆرم له‌م هێزه‌دا خسته‌روو. چوارمانگ له‌مه‌وپێشیش دوای شكستی پلاتفۆرمی "ئۆپۆزیسیون"ی ناو حیزبی دێموكرات سه‌ره‌نجام ئه‌م پارته‌ش بوو به دوو حیزبی وه‌ك یه‌ك‌و لێكچوو. لێره‌دا شوبهاندنی وه‌ك یه‌كی هه‌ر دوو بالی نارازی‌و دوو حیزبی خاوه‌ن كێشه‌ی كوردی له كوردستانی ئێران‌و كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگایان له ناو ئه‌ودوو پارته نیه. به‌ڵكوو هه‌ولی ئێمه خوێندنه‌وه‌ی واقێعی ناو حیزبه كوردییه‌كان له كوردستانی ئێرانه كه تاكوو ئێستاش سه‌ركردایه‌تی ئه‌م هێزانه نه‌یاتوانیوه له خواستی گۆران له ناو رێكخراوه‌كانیان تێ بگه‌ن.
حیزبه كوردییه‌كانی ئێران‌و به تایبه‌ت كۆمه‌له‌و دێموكرات له گه‌ل كۆمه‌لێك قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌كراوی رێكخراوه‌یی دا ده‌ژین. له حیزبی دێموكرات ئه‌م قه‌یرانه بێ چاره‌سه‌ری دابه‌ش كرا‌و خوی له قاشكردنی ئه‌م حیزبه بینیه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حیزبه نه‌ك نه‌یتوانیوه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ربكا، به‌ڵكوو "ره‌وتی رێفۆرم" حیزبێكی دیكه‌ی به هه‌مان ناو‌و ساختار‌و سیسته‌م دامه‌زراند‌و قه‌یرانه‌كان له یه‌ك رێكخراوه‌وه گواسترایه‌وه بۆ دوو ریكخراو!
كۆمه‌له‌ش كه له‌م سالانه‌ی دوایی توانیبووی به‌شێك له ئه‌ندامانی له ناو مه‌قه‌ر‌و ئۆردووگاكانی حیزبی كمونیست رزگاربكا‌و هه‌ولی دا به ئه‌ده‌بیاتێكی تازه‌و به گیانێكی تازه بێته‌وه گۆره‌پانی سیاسی كوردستانی ئێران، به‌لام وادیاره زۆرێك له هه‌نگا‌و‌و سیاسه‌ته‌كانی رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌له نه‌یتوانیوه سه‌رنجی ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه بۆ لای خوی راكێشێ‌و ئه‌مه‌ش بوو به هوی ئه‌وه كه ره‌وتی رێفۆرم به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی‌و به ئاشكرا به‌رنامه‌كانی خوی بۆ چاكسازی رابگه‌یه‌نێ. ئێستا كۆمه‌له له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیاردایه.
ئه‌وه‌ی له‌م راستایه‌دا دیاره ئه‌وه‌یه كه رێفۆرم تا ئه‌م ساتانه‌ش له ناو حیزبه كوردییه‌كان نه‌ك هه‌ر نه‌بووه به خه‌می گشتی، به‌ڵكوو له زۆر حاله‌تیش دا حیزب خوی بێ به‌ری بینیوه له هه‌ر چه‌شنه ئیشكالییه‌تێك‌و زۆرجاریش رێفۆرم ئالیه‌تێك بووه بۆ قه‌بزه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه. به ته‌عبیرێكی دیكه رێفۆرم به هه‌مان ئه‌ندازه كه له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌كانه‌وه دژایه‌تی كراوه، به‌و راده‌یه‌ش له‌لایه‌ن خودی"رێفۆرمخوازانه‌وه" هه‌رزانفروش كراوه. نائۆمیدی به رێفۆرم له ناو سیسته‌می حیزبه‌كانی ئێمه ته‌نیا پێوه‌ندیی نیه به رێبه‌ریی ناوه‌لامده‌ری ئه‌م هێزانه، به‌لكوو لایه‌نگرانی رێفۆرمیش تا ئێستا زۆر پرسیاریان بێ وه‌لام هێشتوته‌وه‌و هه‌لگری گۆمانی گه‌وره‌بوون‌و كه‌مترین شه‌فافیه‌تیان هه‌بووه. بۆیه لێره‌دا ئاسانترین كار حیزب له‌ت كردن‌و حیزب دامه‌زراندنه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی باوه‌ربوون به رێفۆرم‌و هه‌نگاونان بۆ چاكسازی نیه، به‌ڵكوو له باشترین حاله‌ت دا هه‌لاتن له واقێعی داخاوی ناو حیزبه‌كان‌و هیدایه‌ت كردنی كێشه‌كان بۆ ناو كۆمه‌لێك پێكهاته‌ی تازه‌دامه‌زراوی دیكه‌یه. لێره‌دا كێشه جه‌وهه‌ریه‌كانی حیزب كه‌مترین قسه‌ی له سه‌رده‌كرێ‌و شیعاردان‌و بازی كردن به ئیحساساتی خه‌لكی جێگای خوی ده‌دا به دیالۆگی بابه‌تیانه‌و ئه‌وه‌ی بوونی نامێنێ رێفۆرمه. رێفۆرم له‌وه‌ها بازنه‌یه‌ك دا ده‌كرێته شیعاری كاتی‌و له جه‌وهه‌ری واقێعی خوی خالی ده‌كرێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌وه‌ی به سه‌ر حیزبی دێموكرات دا هات له زۆر لایه‌نه‌وه جێگای تێرامانه. هه‌ر دووبال تا ئێستا هیچ حیاوازییه‌كیان به نیسبه‌ت یه‌ك‌و له پێوه‌ندیی له‌گه‌ل رێفۆرمی رێكخراوه‌یی دا نه‌خستوته روو‌و ئه‌وه‌ی نابینرێ هه‌نگاوه‌كانی رێفۆرمه. رێفۆرم له‌م عه‌قلییه‌ته‌دا كورت كراوه‌ته‌وه سه‌ر لابردنی هه‌ر ده‌نگێكی جیاواز‌و پركردنه‌وه‌ی جێگایان به كه‌سانێكی دیكه‌ی بێ به‌رنامه‌و یه‌كده‌ست كردنی پۆسته‌كانی رێبه‌رایه‌تی.
سه‌رهه‌لدانی خواستی رێفۆرم ئه‌گه‌ر له لایه‌ك ده‌توانێ هیوابه‌خش بێ، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌توانێ نائۆمێدهێنه‌ر بێ. حیزبی كوردی نه‌ك تا ئێستا خواستی گۆران‌و رێفۆرمی لا په‌سند نه‌بووه، به‌ڵكوو رێقۆرمخوازانیش تا ئێستا نه‌یانتوانیوه مودێلێكی جوانمان له رێفۆرمی جێگه‌ی باسیان پێشان بده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه باوه‌رمه‌ندبوون به رێفۆرمی له ناو هیزه كوردییه‌كان هێناوه‌ته خوارێ‌و رووبه‌رووی گۆمان‌و پرسیاری كردوته‌وه. واته دیوێكی دیكه‌ی ناكارایی رێفۆرم پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه به عه‌قلییه‌ت‌و كاركردی رێفۆرمخوازانی حیزبی. له ره‌وتێكی وادا ئه‌وه‌نده‌ی بیرۆكه‌ی جیابونه‌وه‌و ئینشعاب به هێز ده‌كرێ، یه‌ك له سه‌دی ئه‌وه‌نده‌ش بیری ریفۆرم كاری له سه‌ر ناكرێ.
بۆیه له‌وه‌ها حاله‌تێك دا هه‌ر كات باس له رێفۆرمی حیزبی ده‌كرێ، به ده‌ست خوت نیه بیرت بۆ ئینشعاب ده‌چێ، ئه‌مه‌ش ئه‌و ته‌سویره‌یه كه تا ئێستا حیزبی كوردی له خوی پێشانی داوه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناو حیزبه‌كان ئیدیعای رێفۆرمیست بوونیان كردوه یا كه‌مێك به پێچه‌وانه‌ی سكرتێری حیزب بیریان كردوته‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك فرێ دراونه‌ته ده‌رێ‌و تحه‌موول نه‌كراون. ئه‌مه‌ش تا ئێستا ئه‌و ته‌سویره‌ی به تو داوه كه رێفۆرم واته ئینشعاب‌و رێفۆرمیستانیش به دوژمنی نه‌ته‌وه‌و خائین‌و لادان له حیزب ناسێندراون، هه‌ر چه‌ند ئێستا ئه‌م ناووناتۆرانه‌ش له كۆمه‌لگادا كه‌مترین مشته‌ری هه‌یه‌و ته‌نیا ده‌توانرێ ئه‌ندامانی نه‌خوێنده‌واری حیزبه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌ك پێ قانع بكرێن.
من هیچ گۆمانم نیه كه حیزبه‌كانی ئێمه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و هیزه بچكۆلانه‌ش كه ئیددیعا ده‌كه‌ن كێشه‌ی رێكخراوه‌ییان نیه، هه‌لگری زۆر قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌كراون. ساختاری ماركسیست ـ ئیسلامی‌و پێكهاته‌ی نادێموكراتیك‌و داخراوبوون‌و ناسیاسی بوونی هێندێك له سه‌ركرده‌كانیان روخسارێكی داماوی به زۆرێك له‌م هێزانه داوه‌و ئه‌وانه‌ی له هێزێكی ئه‌ورۆیی كردوه به به‌شێك له مێژوو.
به هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس كران لایه‌نگرانی رێفۆرم‌و موخالیفانیان له كۆمه‌له ئه‌زمونی تالی حیزبی دێموكرات‌و چه‌ند حیزبی دیكه‌و ته‌نانه‌ت ئینشعاباتی پێشووی خۆیانیان له‌م حاله‌ته له پێش دایه. ئایا سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌له‌و به تایبه‌ت كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی هه‌مان هه‌له‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دێموكرات‌و مسته‌فا هیجری دووپات ده‌كاته‌وه یا به قبوولی واقێعییه‌ته‌كانی ناو كۆمه‌له دان به هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌و پرسانه‌دا ده‌نێ كه له راستای بووژانه‌وه‌ی كۆمه‌له دێنه گۆرێ.
به‌رنامه‌ی رێفۆرم‌و چاكسازی كه‌مینه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌له كه له رۆژانی رابردوو بلاو كرایه‌وه له باشترین حاله‌ت دا بۆ خزمه‌ت كردن به كۆمه‌له هاتوته گۆرێ‌و كه‌متر له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتخوازی دا سوور ده‌خواته‌وه‌و كۆمه‌لێك پرس تێی دا وروژێنراون كه پیویستی حه‌تمی كۆمه‌له‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه‌و قۆناغه‌كانی داهاتووش. كۆمه‌له‌ش یه‌كێك له‌و جه‌ریاناتانه‌یه كه پێویستی به رێفۆرم به جه‌سته‌یه‌وه دیاره‌و ئێستای كوردستانی عێراقیش كه ئه‌م هێزانه‌ی له خۆگرتوه ساتێكی باشه بۆ گۆران‌و رێفۆرم به دوور له ئینشعاب‌و دابران‌و حیزب سازكردن.
كورته‌ی قسه ئه‌وه كه با بزانین كۆمه‌له چون پێشوازی له ده‌نگی ناره‌زایه‌تی‌و رێفۆرم له ناو ساختار‌و پێكهاته‌ی خوی دا ده‌كا؟ ئایا ئه‌م هێزه ده‌بێ به نموونه‌یه‌ك بۆ گۆران‌و مودێلێكی جوانمان له به ده‌نگه‌وه هاتن‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ده‌سته‌وه ده‌دا یا ده‌بێ به كۆپییه‌ك له حیزبی دێموكرات بۆ وشكاندنی گۆران‌و رێفۆرم كه بێ گۆمان ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی له سه‌ر حیسابی جیناحه‌كانی ناو كۆمه‌له ته‌واوبێ له سه‌ر حیسابی خودی كۆمه‌له ته‌واو ده‌بێ